هەشت خوی رۆژانە رێگری دەکات لەوەی بەباشی بخەویت

خەندان لایف

ئەگەر لەدوای 30 خولەک خەوت لێدەکەوێت، یان لە نیوەشەودا خەبەرت دەبێتەوە بۆ ماوەی 20 خولەک، بەو واتایە دێت پێویست دەکات گۆڕانکاری لە شێوازی نوستنتدا بکەیت، باشترین رێگەش ئەوەیە چەند خویەی رۆژانە کە کاریگەری لەسەر سیستمی خەو دادەنێن، لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان پێش نوستن
پێش نوستن مێشک پێویستی بە پشو هەیە بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ نوستن، بەکارھێنانی شاشەی مۆبایل، تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر، بەهۆی روناکیانەوە کاریگەری دەخەنە سەر مێشک، رێگە نادەن خەوت لێبکەوێت، پێویستە لانی کەم 30 خولەک پێش نوشتن لێی دوربکەویتەوە.

دوەم: ناڕێکی سیستمێکی نوستن
وادەکات بەباشی خەوت لێنەکەوێت، هەوڵبدە سیستمی نوستنت رێکبخەیت، شەوان لە یەک کاتدا بخەوە و بەیانیان لە کاتی دیاری کراو هەستە.

سێیەم: زۆر خواردن پێش نوستن
زۆر خواردن ین درەنگ خواردن کاریگەری لەسەر نوستن دەبێت، جگە لەوەش دەبێتە هۆی زیادبونی کێش، کە دواتر ئاسان نابێت کێشت دابەزێنیت.

چوارەم: خواردنەوەی کافایین پیش نوستن
خواردنەوەی کافایین پێش نوستن کاریگەری لەسەر سیستمی خەو دەبێت و کاریگەریەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنیتەوە، باشترە پێش نوستن لە خواردنەوەی، چا، قاوە، خواردنەوەی وزە بەخشەکان، خواردنەوە گازیەکان دوربکەویتەوە.

پێنجەم: زۆر دوبارەکردنەوەی کاتژمێری ئاگادارکردنەوە
کاریگەری لەسەر سیستمی خەو دەبێت، ئاستی کۆرتیزۆل (هۆڕمۆنی سترێس) لە جەستەدا بەرزدەکاتەوە، باشترە یەک جار کاتژمێرەکەت لەسەر ئاگادارکردنەوەی دابنێیت بۆ ئەوەی هەستیت.

شەشەم: خواردنی ناتەندروست
بە پێی توێژینەوەیەک کەمی ڤیتامین A، C، B1، D، مەگنسیۆم، کالسیۆم، زینک، دەبێتە هۆی کەم خەوی، هەوڵبدە رۆژانە سەوزەوات بخۆ، دوربکەوە لە خواردنە خێراکان و ئەو خۆراکانەی شەکری تێدایە.

حەوتەم: وەرزش نەکردن
لە راستیدا هیچ توێژینەوەیەک نیە بیسەلمێنێت کەمی وەرزش کردن دەبێتە هۆی کەم خەوی، بەڵام دەرکەوتوە وەرزشکردن یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی خەوێکی باشترت هەبێت.

هەشتەم: ناخاوێنی ژوری نوستن
خاوێنی ژوری نوستن کاریگەری لەسەر منداڵ و گەورەش هەیە، ژوری ناخاوێن دەبێتە هۆی هۆی سترێس، کاریگەری لەسەر سیستمی خەو هەیە.

ئایا نوستن بە قژی تەڕەوە زیانی بۆ تەندروستی هەیە؟
لە توێژینەوەیەکی تورکیدا دەرکەوتوە نوستن بە قژی تەڕەوە دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتن، زیاتر هەست بە سەرما دەکەیت، ئەگەر توشبونت بە نەخۆشی هەڵامەت زیاتر دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 39552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP