کیانو ریڤیس بۆ خراپترین ئەکتەر پاڵێورا؟

خەندان لایف

ئەکتەری کەنەدی، کیانو ریڤیس، بۆ خەڵاتی RAZZIE پاڵیورا، کە دەبەخشرێت بە خراپترین ئەکتەرەکان.

لەگەڵ ئەوەی کیانو ریڤیس خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و بە یەکێک لە باشترین ئەکتەرەکان دادەنرێت، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانیە بۆ باشترین ئەکتەر، لەوانەش خەڵاتی بامبی، بلۆکبەستەر، سینەماکۆن، گۆڵدن سشمۆیس، چەندین خه‌ڵاتی دیکە، بەڵام بە خراپترین ئەکتەری ئەمساڵ لە فیلمی  Replicas پاڵێورا.

خەڵاتی RAZZIE، کە دەبەخشرێت بە خراپترین ئەکتەرەکان، بڕیارە لە 8ی شوبات هەڵببژێردرێت، بە پێچەوانەی خەڵاتی ئۆسکار دادەنرێت کە باشترین ئەکتەر دەستنیشان دەکات.

فیلمی  Replicas، کە کییانو رۆڵی تێدا بینی، بە یەکێک لە باشترین فیلمەکان دادەنرا، بۆیە جێی باوەرنەبو بۆ هەوادارانی فیلمەکە، کە بۆ خەڵاتێکی لەم شێوەیە بپاڵێورێت.

کیانو ریڤیس لەدایکبوی ساڵی 1964ی لوبنانە، دایکی بریتانی و باوکی ئەمریکیە، لەدوای لەدایکبونیەوە لە وڵاتی کەنەدا ژیان بەسەر دەبات، یەکەمین دەرکەوتنی لە ساڵی 1989 بو، بەشداری زیاتر لە 80 فیلم کردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP