توانا فاضل ئەلبومێکی جیاوازی بەرهەم هێنا

خەندان لایف

لەدوەمین کاری ئەلبومیدا شاعیری لاو، توانا فاضل، کەئەندامی ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیری "گروپی قەڵەم"ە، توێژێکی جوان و دڵ باشی کۆمەڵگەی بەسەرکردەوە کە نابیستانن، ئەلبومەکە ناوی "نازدار"ەو پێكهاتوە لە 11 تراك و هۆنراوەکانی دڵداری و هەمەجۆرن.
 
ئەوەی ئەلبومەکەی توانا فازل لە ئەلبومەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە تەواوی تراکەکانی ئەم ئەلبومە بەزمانی ئاماژە واتە زمانی نابیستان لەلایەن بەهار چاومار-ەوە رون کراوەتەوە. 

توانا فاضل، لە لێدوانێکدا بە خەندان لایف-ی راگەیاند، "بێجگە لەئەوەی کەسانی ئاسایی ئەتوانن گوێ بیستی بەرهەمەکان بن لەسەرانسەری جیهانیشدا هەمو نابیستان لەهەست و ناوەڕۆکی تێکستەکان تێئەگەن، ئەوەی جێی دڵخۆشیشە ڤیدیۆکانی ئەم بەرهەمە بەجل وبەرگی جوانی کوردییەوە وێنەگیراون".

ئەم ئەلبومە track studio لەلایەن یاسین ژاژڵەیی-ەوە کاری میکس و ماسترینگی بۆکراوە، هەروەها کاری دەرهێنان و ڤیدیۆکردنی ئەلبومەکە شازاد ئومێد بەئەنجامی گەیاندوە.

ئه‌م بابه‌ته 3412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP