لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
گرنگیدانی زیاتر بە خۆشەویستەکەت وادەکات زیاتر بایەخت پێبدرێت، لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت، لەروی پیشەییەوە هەست بە ماندوبون دەکەیت، پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە، هەوڵبدە کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت، دەربارەی تەندروستیت پێویست ناکات نیگەران بیت ئەمڕۆ تەندروستیت باشە.

گا 20\4 - 20\5
لەگەڵ ئەوەی چەند کێشەیەک لە ژیانی سۆزداریتدا هەیە، بەڵام رێگەمەدە ئەو کێشانە بەسەر پەیوەندیەکەتان زاڵ ببێت، ئەم چەند رۆژە زیاتر هەوڵەکانت بخەرە گەڕ بەتایبەتی لەلایەنی پشەییەوە، چونکە کەسانی چواردەورت سەرنجیان لەسەر کارەکانتە، تەندروستیت بەرەو باشی دەچێت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ وزەیەکی ئەرێنیت هەیە، هەرکارێک کە ئەنجام دەدەیت سەرکەوتنی تێدا بەدەست دەهێنیت، بەهۆی هەوڵەکانتەوە لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێز دەبێت، بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت لەدەست نەدەیت پێویستە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت، ئەمرۆ تەندروستیت باشە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ رۆژێکی پڕ لە بەرزی و نزمی دەبێت بۆتۆ، کێشەکانت لەلایەنی داراییەوە کەمتر دەبنەوە، بەڵام لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی باش نابێت، زیاتر هەست بە سترێس دەکەیت، رەنگە بەهۆی لێک تێنەگەیشتنەوە ناکۆکیت بۆ دروستیت ببێت لەگەڵ کەسێکی نزیکت، کاتەکانت بە چەند شتێکەوە سەرفبکە کە سودت پێبگەیەنێت، دەنا بیرکردنەوەی نەرێنی زیانت پێدەگەیەنێت.

شێر 23\7 - 22\8
باشترە پلان دابنێیت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن، ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، دەتوانیت کارەکانت بە خێرایی ئەنجام بدەیت، لەبارەی تەندروستیتەوە پێویستە وەرزش کردن بۆ رۆتیناتی ژیانت زیاد بکەیت، ئەمرۆ رۆژێک باش نیە بۆ گەشت کردن.

فەریک 23\8 - 22\9
پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشتر دەبێت و کۆتایی بە ناکۆکیەکانتان دێت، خۆشەویستەکەت بە تەواوی پاڵپشتی هەر هەنگاوێکی ژیانت دەکات کە دەینێیت، ئاساییە لەگەڵ هاوپیشەکانت بیرکردنەوەتان نەگونجێت، بەڵام بەو واتایە نایەت ناکۆکی دروست بکەیت، بەهۆی تەندروستی باشتەوە هیچ سترێسێکت نیە و هەست بەباشی دەکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
بەهۆی باشی کارەکانتەوە لەلایەن خاوەن کارەکەتەوە ستایش دەکرێیت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت، بەهۆی ئەوەی لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە بایەخت پێدەدرێت پەیوەندیتان زیاتر بەهێز دەبێت، لەروی دراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، لەگەڵ پیشەکەتدا بایەخ بە تەندروستیت بدە، دەنا کێشەی تەندروستیت بۆ دروست دەبێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی داراییەوە ئەمرۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت، ئەگەر چاوت لەسەر پیشەکەت بێت و بە وریای ئەرکەکانت ئەنجام بدەیت ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت، خۆشەویستەکەت لە کێشەکانت تێدەگات و پاڵپشتیت دەکات، کاتەکانت بە کەسانی دیکەوە مەکوژە، کاتەکانت تەنها بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکە کە شایستەن.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی داراییەوە چەند گرفتێک دیتە بەردەمت باشترە هەندێک پارە هه‌ڵبگریت بۆ کاتی پێویستی، ئەندامانی خێزانت زۆر دڵخۆشن، ئەمەش کاریگەری لەسەر تۆ هەیە و کەمتر هەست بە سترێس دەکەیت، دەربارەی لایەنی تەندروستیت ئەمرۆ زیاتر ماندودەبیت، لەپاڵ پیشەکەتدا کات بۆ خۆت تەرخان بکە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ روبەڕوی هیچ کێشەیەکی دارایی نابتەوە، لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەت دڵخۆشی بەدی دەکرێت و یەکگرتون، پەیوەندیت لەگه‌ڵیان لە ئاستێی زۆر باشدایە، ئەمرۆ دەرفەتێکی گونجاوە بۆئەوەی بە راستگۆیی قسەکانی ناخت باس بکەیت، دەربارەی لایەنی سۆزداریت، وریای وشەکانت بە، تەندروستیت باشە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمڕۆ رۆژیکی پڕ لە سترێس دەبێت بۆت، هەوڵبدە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکە بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە ئەمرۆ خۆت ئارام بکەیتەوە، دەکرێت گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێکی متمانەپێکراو یارمەتیدەر بێت، هەوڵبدە کەمێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
دوربکەوە لەوەی لە کاتی تورەییدا هیچ کارێک ئەنجام بدەیت، ئەمرۆ لەلایەنی سۆزدارییەوە رۆژێکی سەخت دەبێت، دوربکەوە لەوەی دەمەقاڵی دروست بکەیت، بە هێمنی گفتوگۆ ئەنجام بدە، رێگەمەدە کێشە تایبەتیەکانت کاریگەری لەسەر پیشەکەت هەبێت، دەنا زیان بە پیشەکەت دەکەوێ، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر سیستمی خۆراکیت رێکبخەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 55863 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP