وێنەکانی براد پیت و جێنیفەر ئانیستن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە

خەندان لایف

دوای ماوەیەکی زۆر جێنیفەر ئانیستن و براد پیت پێکەوە لە ئاهەنگی خەڵاتی SAG بینران، وێنەکانیان تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتەکان داگیرکرد.

لە دوای ساڵی 2005 تا ئەمڕۆ یەکەمینجارە جێنیفەر و براد پیت پێکەوە دەربکەون، وێنەکە لە پشتی ستەیجەوە گیراوە، پێش ئەوەی جێنفەر خەلاتی باشترین نواندنی خانمە ئەکتەر لە زنجیرەی درامی وەربگرێت.

پێشتر براد پیت لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەپرۆگرامی ئەمشەوی e American Entertainment، براد دەربارەی بینینی جێنیفەر وتی "من دەڕۆم جێنیفەر دەبینم، ئەو هاوڕێیەکی باشی منە، دوەم گرنگترین بۆنەی ئەمساڵە بۆ ئەو".

لەگەڵ ئەوەی براد پیت و جێنیفەر کۆتاییان بە پەیوەندیەکەیان هێنا، بەڵام گرتە ڤیدیۆیەکی براد پیت بڵاوبوەوە کە تەماشای جینفەر دەکات لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی، پێدەچێت بە تەواوی پاڵپشتی جێنیفەر بێت.

جێنیفەر ئانیستن و براد پیت لەساڵی 2000 ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر هاوسەرگیریان لە یەکتر جیابونەوە.

ئه‌م بابه‌ته 30685 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP