چۆن بۆشایی زیاترت هەبێت لە کەنتۆری جلەکانت؟

خەندان لایف

بەهۆی ئەوەی جلی زستانە جێگەیەکی زیاتر دەگرێت و قەبارەی گەورەترە لە جلی هاوینە، رەنگە جلەکانت بە شێوەیەکی باش بۆ رێک نەخریت و کەنتۆرەکەت بۆشایی نەبێت بۆ ئەوەی تەواوی جلەکانتی تێدا دابنێیت، دەتوانیت سود لەم بیرۆکانە وەربگریت.

یەکەم: تەماشایەکی جلەکانت بکەرەوە، ئەو جلانەی هەرگیز نایان پۆشیت بەهۆی ئەوەی مۆدی نەماوە یان قەبارەکەی بۆتۆ گونجاو نیە، لایبدە و هەڵیمەگرە.

دوەم: جلی بۆنە و ئاهەنگەکان بە جیا دابنێ، تێکەڵی جلە ئاساییەکانی رۆژانە مەکە.

سێیەم:
سود لە بۆکس ببینە بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانتی تێدا دابنێیت، بەتایبەتی ئێکسیسوارات.

چوارەم: جلەکانت بە پێێ وەرز دابنێ، لە وەرزی زستان زیاتر قەمسەڵە و بلوز بەکاردێت، کەمتر بەدی دەپۆشرێت، بۆیە ئەو جلانەی پایزە و بەهارەن لەگەڵ جلی زستانە دایمەنێ.

پێنجەم: تەواوی جلەکانت هەڵمەواسە، بەشێکیان قەد بکە، بەم شێوەیە بۆشایی زیاترت بۆ دەگەڕێتەوە.

شەشەم: پێڵاو لەناو کەنتۆری جل دامەنێ و شوێنی تایبەتی بۆ تەرخان بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP