چوار رێگە بۆ لابردنی قلیشاوی پێیەکان لە وەرزی زستان

خەندان لایف

قلیشانی پێیەکان یەکێکە لە کێشە باوەکان، کە زیاتر روبەرو خانمان دەبێتەوە، زۆر جار دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار، بە چەند هۆکارێک دروست دەبێت ئەوانیش ناڕێکی سیستمی خۆراک، زۆر رۆیشتن و وەستان بەپێوە، یان لەپێکردنی گۆرەی ناخاوێن، دەتوانیت بەم چەند رێگەیە چارەسەری قلیشانی پێیەکانت بکەیت.

یەکەم: زەیتی گوێزی هندی، یەکێکە لە باشترین شێدارکەرەوەکانی پێست، دژە هەوکردنە و یارمەتی چارەسەرکردنی قلیشاوی دەدات.

دوەم: تێکەڵەی ئەڤۆکادۆ و مۆز، یەکێکە لە پێکهاتە کاریگەرەکان بۆ قلیشاوی پێ، تێکەڵە بۆ ماوەی 20 خولەک بدە لە پێیەکانت.

سێیەم: هەنگوین، خۆراکێکی بەسودە، دژە بەکتریایە، هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر نەرمکردنەوەی پێست.

چوارەم: زەیتی زەیتون دژە هەوکردنە، چەوری تەندروستی تێدایە، کە پێست شێدار دەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP