پێنج ئامۆژگاری بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی نێوان منداڵەکانت بهێنیت

خەندان لایف

بێگومان ئاساییە کاتێک منداڵان شەر دەکەن و غیرە لەیەکتری دەکەن، بەڵام زۆر جار ناکۆکیەکانیان بە شیوەیەکی لێدێت کە ئازاری یەکتر دەدەن و رق لە نێوانیان دروست دەبێت، باشتر دەبێت ئەگەر وایان لێبکەیت کۆتایی بە ناکۆکیەکانیان بهێنن لە ئەم پێنج ئامۆژگاریەوە.

یەکەم: ژینگەیەکی باش دەستەبەربکە بۆ کۆبونەوە و پەیوەندی نێوان خێزان و ئاڵوگۆرکردنی ڕا، دەکرێت کاتی نانخواردنی ئێوارە بێت یان هەفتانە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی منداڵەکان بە شێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیان بکەن.

دوەم: باوان دەکرێت ببنە نمونەیەکی جوان بۆ منداڵ، بە شێوەیەکی جوان و ئەرێنیانە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتردا بکەن، چونکە رەفتاری منداڵ رەنگدانەوەی هه‌ڵسوکەوتی باوانیەتی.

 

سێیەم: ئەندامانی خێزانەکەت هان بدە کە کاری بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن، کە وادەکات زیاتر لە یەکتر تێبگەن، متمانەیان بە یەکتر هەبێت.

چوارەم: پێویستە باوانەکان بە جیا ستایشی منداڵەکانیان بکەن، نەک لەپێش چاوی یەکتر، بۆ ئەوەی ئیرەیی بە یەکتر نەبەن.

پێنجەم: بۆ منداڵەکانتی دوپات بکەرەوە لەوەی سنوری خۆیان نەبەزێنن لە کاتی کفتوگۆ، بەتایبەتی بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و بەرزکردنەوەی دەنگ بەسەر یەکتردا.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 12233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP