بۆچی واکین فینیکس ئیرەیی بە لیۆناردۆ دیکاپریۆ دەبات؟

خەندان لایف

لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی دەستەی ئەکتەرانی شاشە (SAG)، واکین فینیکس باس لە چیرۆکی منداڵی خۆی دەکات کە چۆن ئیرەیی بە لیۆناردۆ بردوە، سوپاسیشی دەکات.

واکین فینیکس، پاڵەوانی فیلمی جۆکەر و براوەی خەڵاتی SAG بۆ باشترین نواندنی ئەکتەر بۆ رۆڵی پێشەنگ، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی باس لە منداڵی خۆی کرد و وتی "کاتێک دەستم بە نواندن کرد، هەمیشە کە دەمویست بەشداری بکەم، دو ئەکتەری دیکە هەبون کە دەبون بە رکابەرم، لە کۆتاییدا یەکێک لە ئەوان رۆڵەکەی وەردەگرت، ئەویش لیۆناردۆ بو".

واکین فینیکس باسی لەوە کرد زۆر ئیرەیی بە لیۆناردۆ دەبرد بە منداڵی چونکە لەبری ئەو رۆڵی دەبینی، بەڵام لە کۆتاییدا رویکردە لیۆناردۆ و وتی "سوپاست دەکەم کە بۆ ماوەی 25 ساڵ بویت بە ئیلهامی من و چەندین کەسی دیکە".

ئەکتەری ئەمریکی واکین فینیکس، لە ساڵی 1974 لەدایک بوە، کۆتا جار بەشداری فیلمی جۆکەری کرد و رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا بینی، بینەرێکی زۆری هەبو توانی زۆرترین داهات بۆ بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە، بەشداری چەندین فیلمی کردوە، چوار جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە.

ئه‌م بابه‌ته 4047 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP