لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
دەرفەتی ئەوەت دەبێت پلان دابنێیت بۆ بینینی خۆشەویستەکەت و هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن، لەلایەنی پیشەییەوە ئەنجامی کارەکانت ئەرێنی دەبن، تەنها پێویستە گەشبین بین، ئەم چەند رۆژەی رابردو روبەڕوی چەند بەربەستێک بویتەوە و ئەمەش پەستانێکی زۆری هەبو لەسەرت، بەڵام لە ئەمڕۆوە هەمو شتێک باش دەبێت.

گا 20\4 - 20\5
دەتەوێت پیشەکەت فراوان بکەیت و پەرەی پێبدەیت، ئەمەش پێویستی بە پلانی ورد هەیە، پێویستە بەوریایی کاری لەسەربکەیت، دەربارەی ژیانی تایبەتیت هەندێک سترێست هەیە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی ماڵەوەتدا، پێویستە زیاتر گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت، ئەمرۆ دوربکەوەرەوە لە هەر جۆرە بڕیارێک لە کاتی توڕەیی.

دوانە 21\5 - 20\6
بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت پێویستە بە ژیرانە بڕیاربدەیت، هەوڵمەدە بە رێگەیەکی کورت و ئاسان بگەیت بە سەرکەوتن، چونکە ئەو رێگەیە بۆ تۆ گونجاو نیە و زیاتر توشی کێشەت دەکات، لەلایەنی سۆزدارییەوە کەمێک بێ هیوا دەبیت بەهۆی قسەکانی خۆشەویستەکەتەوە، ئەمڕۆ تەندروستیت باشترە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت، لەلایەن پیشەییەوە هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت سەرکەوتنی تێدا بەدەست دەهێنیت ئەگەر بە متمانەبەخۆبونەوە کارەکانت ئەنجام بدەیت، گرنگ نیە چەندێک سەرقاڵیت هەندێک کات بۆ خۆت و خێزانەکەت تەرخان بکە، دەربارەی لەلایەنی سۆزداریت خۆشەویستەکەت کەمێک لێت نیگەرانە، هەوڵبدە لێی تێبگەیت.

شێر 23\7 - 22\8
هەندێک کێشە لە ژیانی سۆزداریتدا رودەدات بەهۆی هه‌ڵسوکەوتەکانی خۆشەویستەکەتەوە، پێویستە بە رێگەیەکی ژیرانە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت، رێگەمەدە کێشەکانی نێوانتان گەورە ببێت، بەهۆی متمانەبەخۆبونتەوە لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، باشترە بە ئاسانی متمانە بە هاوپیشەکانت نەکەیت، بە گشتی ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەت دەبێت لە ژیانتدا.

فەریک 23\8 - 22\9

ئەمڕۆ هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی تواناکانتی تێدا دەربخەیت، نیگەران مەبە بۆ ئەو کێشانەی لە ژیانی تایبەتیتدا رودەدات، چونکە کاتیین و زو کۆتایی دێت، ئەگەر خەون بە پلەیەکی بەرزترەوە دەبینیت لەلایەنی پیشەییەوە پیویستە متمانەت بەخۆت هەبێت و لە هەوڵدان نەوەستیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت، لە ژیانی تایبەتیتدا لەگەڵ کەسانی چواردەورت پەیوەندیەکی باشت هەیە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت، رێزگرتنی کەسانی چواردەورت دەبێتە هۆی ئەوەی بە ئەرێنی دەربارەی تۆ بیربکەنەوە، تەندروستیت بەرەو باشی دەچێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی سۆزدارییەوە دڵخۆشیت، خۆشەویستەکەت لە بچوکترین کێشەدا یارمەیت دەدات و پاڵپشتیت دەکات، ئەمرۆ دەتوانیت بڕۆیتە دەرەوە کات لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بەسەر بەرە، هیچ هۆکاریک نیە بۆ ئەوەی ئەمرۆ نیگەران ببیت، دەربارەی تەندروستیت پێویستە لە خواردنی چەور دوربکەویتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ زیاتر نیگەران دەبیت و هەست بە سترێس دەکەت بەهۆی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی کە دروست بوە لە ژیانتدا، ئەگەر دەتەوێت لەلایەنی پیشەییەوە گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت دەیەوێت کاتی زیاترت لەگه‌ڵدا بەسەر بەرێت، کاتی بۆ تەرخان بکە.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی سۆزدارییەوە بە تەواوی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، لەگەڵ ئەوەی چەند رێگریەک دیتە پێشت لەلایەنی سۆزدارییەوە بەڵام ئەمە هۆکار نابێت بۆ ئەوەی خۆشەویستیتان کەم ببێتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە کەمێک هەست بە مانوبون دەکەیت و پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستیت دروست نەکات.

سەتڵ 20\1 - 18\2
باشترە هاوسەنگی رابگرین لە نێوان کارەکانت و خێزانەکەت، سەرقاڵبونت لە پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانی دورخستویتەتەوە، پێویستە تێبگەیت لەوەی سترێس رێگری دەکات لەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، کاتەکانت تەرخان بکە بۆ چەند چالاکیەکی سود بەخش، لەلایەنی سۆزدارییەوە زیاتر وریابە بچوکترین شت دەکرێت ئازاری هەستی خۆشەویتسەکەت بدات.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کاتی ئەوە نیە کە خولەکەکانی ژیانت بە چەند کێشەیەکی بێسودەوە سەرف بکەیت، پێویستە زیاتر سەرنجت لەسەر پیشەکەت بێت و ئامانجەکانت لەبیرنەکەیت، زیاتر گرنگی بە ئەندامانی خێزانەکەت بدە، بەردەوام مەبە لەسەر ئەو رۆتیناتە سەرقاڵەی ژیانت، هەوڵبدە وەرزش کردن و سیستمی خۆراکی تەندروست بکەیت بە بەشێک لە رۆتینی ژیانت.

 

ئه‌م بابه‌ته 56563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP