شێوازی ئامادەکردنی شاورمەی گۆشت

خەندان لایف

کەرەستەکان:
یەک کیلۆ گۆشت

ئاوی لیمۆ
دو کەوچک ماست
زیرە
سیری هاڕاو
پیاز
بیبەری رەش
بیبەری سوری تون
کاری
خوێ
زەیت

شێوازی ئامادەکردنی:
- گۆشتەکە بە تەنکی ببڕە، پیازەکە لەت بکە و لەگەڵ پێداویستیەکانی دیکە تێکەڵی بکە جگە لە زەیتەکە.
- بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بیهێڵەرەوە بۆ ئەوەی تام بگرێت.
- پاشان لە زەیتدا سوری بکەرەوە، لەگەڵ نان یان برنج پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8645 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP