دوای ئەوەی منداڵێکی سێ ساڵان ون بو، لە دوری سێ کیلۆمەتر دۆزرایەوە


خەندان لایف

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ، لەگەڵ سەگەکەیدا دوای 24 کاتژمێر لە ون بونیان، لە دوری 3 کیلۆمەتر لە خۆرئاوای ئوستڕالیا بە سەلامەتی دۆزرانەوە.

ئەو کچە تەمەن سێ ساڵە رۆژی چوارشەممە ون ببو، لەگەڵ ئەوەی بارانێکی بەهێز دەباری بەڵام پۆلیسی ناوچەکە هەڵمەتێکی گەڕانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی منداڵەکە.

پۆلیسی رۆژئاوای ئوستڕالیا رایگەیاند "دوا نیوەڕۆی پێنج شەممە، توانیمان لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە شوێنەکەی دیاری دیاری بکەین، دوای ئەوەی هێزەکانمان منداڵەکەیان دۆزیتەوە لە قوڕدا گیریخواردبو، بەڵام بەخۆشحاڵیەوە تەندروستی باش بو".

ئەوەشیان خستەڕو "ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بو لەگەڵ کچەکەدا سەگەکەشیمان دۆزیەوە کە لەو ماوەیەدا جێی نەهێشتبو و لەگەڵیدا مابوەوە، ئێستا مداڵەکە و سەگەکە لە ماڵەوەن لەگەڵ خێزانەکەیان و پارێزراون".

ماوەی چەند رۆژێکی باران و زریان کەناراوەکانی ئوستڕالیای گرتوەتەوە، بەهۆی لافاوی زریانەکەوە رێگەی سەرەکی ویلایەتی کۆنیزلاند داخراوە، هەندێک ناوچەی نیشتەجێبونیش لەناو ئاوی لافاوەکەوە ژێرئاو کەوتون.

ئه‌م بابه‌ته 8389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP