دانا غەنی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژ، دانا غەنی، بەم زوانە بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە بە ناوی کاروانی خەم، کە یەکێکە لە تراکەکانی ناو ئەلبومە نوێیەکەی.

دانا غەنی لە لێدوانێکدا بۆ خەندان لایف، ئاماژەی بە نوێترین بەرهەمی کرد بە ناوی کاروانی خەم کە یەکێکە لە تراکەکانی ناو ئەلبومە نوێیەکەی، لە تێکستی عەبدول بەرزنجیە، ئاوازەکەی لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە دانراوە.

ئەڕێنجمێنتی ئەم بەرهەمە لەلایەن هێمن حوسێنەوە بۆ کراوە، لە وڵاتی ئەڵمانیا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن رەوەند جەوادەوە بۆ ئەنجامدراوە، لە داهاتویەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.

دانا غەنی لەدایکبوی ساڵی 1969 خەڵکی گەرەکی چوارباغی سلێمانیە لەساڵی 1986 یەکەم بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی گۆرانی نیاز بۆ تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمار کردوە.

پاشان بۆتە خاوەنی چەندین کاری هونەری لە هەمویان دیارتر "دیاری ئەمجارە" هۆنراوەی شێرکۆ بێکەس و ئاوازی کاروان عوسمانە، دواتر گۆرانی جۆشی ئەوین کەزیاتر بە گۆرانی وتم ئەمشەو هاتۆتە سەر زاری گوێگرانی پاشان یەکەم ئەلبومی خۆی لەساڵی 1988 دا بڵاوکردەوە.

ئه‌م بابه‌ته 1814 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP