ژنیک بە دڵۆپەی چاو هاوسەرەکەی ژەهراوی دەکات و دەیکوژێت

خەندان لایف

ژنێکی دانیشتوی ویلایەنی کارۆلینا، بۆ ماوەی 25 ساڵ زیندانی کرا، بەهۆی ئەوەی دڵۆپەی چاوی "قەترەی چاو"ی کردوەتە ناو ئاوی خواردنەوەی هاوسەرەکەیەوە، بەهۆیەوە ژەهراوی بوە و گیانی لەدەستداوە.

لانا کالیتنی تەمەن 53 ساڵ، رۆژی پێنج شەممە بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی زیندانیکرا، لانا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لە رێگەی پێدانی تێکەڵەی ئاو و دڵۆپەی چاوەوە ژەهراوی کردوە.

لانا ئاشکرایکرد کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مانگی تەمموزی 2018 ئەو تێکەڵەیەی پێداوە، کە ئەوەش هۆکاربوە بۆ کوشتنی، وتی کە هاوسەرەکەی کەسێکی جنێوفڕۆش بوە،  بەڵام من مەبەستم کوشتنی نەبو.

تاوانبارەکە لە دادگا وتی "راستە من دڵۆپەی چاوم کردە خواردنەوەی هاوسەرەکەم، به‌ڵام وامکرد بۆئەوەی وایلێبکەم هەست بەنائاسودەیی بکات، هەرگیز باوەڕم نەدەکرد بمرێت".

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت لانا بە مەبەست ئەو کارەی ئەنجامداوە، تەنانەت مۆبایلەکەی هاوسەرەکەی شاردوەتەوە بۆ ئەوەی نەتوانێت پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە بکات و داوای یارمەتی بکات.

دۆسیەی لانا ئەو کاتە دروستبو کە لە پزیشکی دادوەری دەرکەوت هاوسەرەکەی بە تێکەلەیەکی کیمیایی مردوە، دوای ئەوەی لانا دەستگیرکرا دانی بە تاوانەکەیدا نا، رۆژی پێنج شەممە بە بڕیاری دادگا لانا بڕیاری 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئه‌م بابه‌ته 29853 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP