کلیپێک نیک جۆناس و جۆ جۆناس لەگەڵ هاوسەرەکانیان کۆدەکاتەوە


خەندان لایف

گروپی Jonas Brothers، دوبارە کلیپێکی دیکەیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان بڵاوکردەوە.

نوێترین کلیپی براکانی جۆناس بە ناوی What A Man Gotta Do، رۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، کە هەریەک لە جۆ جۆناس و سۆفی تێرنەر، نیک جۆناس و پریانکا چۆپرا، کێڤن جۆناس و دانیەڵ جۆناس، بەشدارن لە کلیپەکەدا.

لەگەڵ ئەوەی 48 کاتژمێر بەسەر بڵاوکردنەوەی کلیپیەکەدا تێنەپەڕی، بەڵام 14 ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

ئەمە یەکەمین کلیپی برایانی جۆناس نیە کە لەگەڵ هاوسەرەکانیان بڵاویبکەنەوە،  28ی شوباتی ساڵی رابردو کلیپێکی دیکەیان بڵاوکردەوە بە ناوی  Sucker، کە لە ئێستادا 245 ملیۆن بینەری هەیە.

گروپی  Jonas Brothers، لە ساڵی 2005 دروستکرا، کە لە سێ برا پێکهاتون، لە ساڵی 2013 گروپەکە لە چالاکیەکانی وەستا، هەر یەک لە ئەندامانی گروپەکە بە جیا بەرهەمی خۆیان بڵاودەکردەوە، لە ساڵی رابردو دوبارە گروپەکە چالاکیەکانیان دەستی پێکردەوە و چەند بەرهەمێکیان بڵاوکردەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 14846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP