ریهانا دوای جیابونەوەی لە خۆشەویستەکەی لەگەڵ کێ دەرکەوت؟

خەتدان لایف

دوای ئەوەی ریهانا و خۆشەویستە سعودیەکەی لە یەکتر جیابونەوە، ریهانا لەگەڵ راپەرێکی ئەمریکی دەرکەوت.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی هەواڵی ریهانا و حەسەن جەمیل بڵاوبوەوە، ریهانا لەگەڵ راپەری ئەمریکی، رۆکی، دەرکەوت کە یەکێکە لە ئەندامانی گروپی ASAP.

لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە ریهانا دڵخۆش دیارە لەگەڵ هاوڕێکەی، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی دەنگدانەوەی زۆری لێبکەوێتەوە، بەشێکی زۆر لە هەواداران دەیانوت ریهانا لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ حەسەن جەمیل هەبو، بەڵام بە جیابونەوە لێی دڵتەنگ نەبوە.

بە پێی هەواڵێکی Showbiz Cheat Sheet ئەمە یەکەمین دەرکەوتنی رۆکی و ریهانا نیە پێکەوە، پێشتر چەندین جار لە لە بۆنە و ئاهەنگەکان پێکەوە بینراون، لە ساڵی 2013 یەکەمین جار پێکەوە بینران، بەڵام لەم چەند مانگەی کۆتایی پەیوەندی هاوڕێیەتان بەهێزتر بوە.

ریهانا-ی تەمەن 29 ساڵ هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپ و هیپهۆپ-ە و چەندین کاری ناوازەی هەیە. لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک و لە 2005دا یەکەم ئەلبومی دەرکرد کە سەرکەوتنێکی دەستبەجێی بەدەستهێنا. کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

Related image

ئه‌م بابه‌ته 28243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP