لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ دەتوانیت چەند بڕیارێکی گرنگ بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت پێویستە گۆڕانکاری لە پلانەکەتدا بکەیت، چانسی ئەوەت نابێت کاتێک زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت بەهۆی سەرقاڵیتەوە، کێشە تەندروستیەکانت چارەسەر دەبن.

گا 20\4 - 20\5
گۆڕانکاری لە ژینگەی کارەکەتدا رودەدات، متمانەت بەخۆت هەبێت و مەترسە لەوەی گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت، ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لەلایەنی سۆزدارییەوە، هیچ کێشەیەک لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رونادات، لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە توشی هیچ کێشەیەک نەیت باشترە ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، ئەمرۆ لەلایەنی سۆزدارییەوە رۆژێکی رۆمانسی دەبێت، دوای ماوەیەکی زۆر چانسی ئەوەت دەبێت پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت باشتر بکەیت، وریابە لەوەی بە ئاسانی متمانە بە هاوڕێکانت نەکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەواوی کێشەکانت چارەسەر دەبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەمێک نیگەران دەبیت بەهۆی ئەوەی بە سەختیەکی زۆردا تێدەپەڕیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەسەر کێشەکانتدا زاڵ ببیت، ئەمرۆ چاوت لەسەر چالاکیەکانت بێت لەلایەنی پیشەییەوە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە بەهێزی دەمێنێتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
دەتوانیت پلانێکی گرنگ دابنێیت بۆ داهاتوت، بە ئەگەری زۆرەوە ئەنجامێکی باشی لێدەکەوێتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە زیاتر خۆت ماندوبکەیت، چونکە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەت لەسەر شانە، هیچ کاتێکت بۆ خۆت نیە باشترە خۆت فەرامۆش نەکەیت، ئەگەر دەتەوێت کێشە سۆزدارییەکانت چارسەر بکەیت پێویستە چەند رۆژێک بوەستیت.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەنی داراییەوە ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت، رەنگە ئەمرۆ ناکۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت روبدات، پێویستە هاوسەنگی رابگریت لە نێوان پیشەکەت و خۆشەویستەکەت، کاتی بۆ تەرخان بکەیت،  رۆژێکی پڕ لە سترێس دەبێت بۆت، دەکرێت وەرزش کردن یارمەتی ئارام کردنەوەت بدات.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت، لەلایەنی تەندروستییەوە هەست بە باشی دەکەیت، لەم کاتەدا خۆشەویستەکەت فەرامۆش مەکە و گرنگی پێبدە، لەلایەنی پیشەییەوە جگە لە کارەکەت بایەخ بە هیچ شتێک مەدە ئەگەر بەراستی سەرکەوتنت دەوێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی سۆزدارییەوە چەند ناکۆکیەک لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات، ئەگەر بچوکترین شت فەرامۆش بکەیت کێشەی نێوانتان گەورەتر دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە بەهۆی هەندێک هۆکارەوە رەنگە نەتوانیت کارەکەت بە باشی ئەنجام بدەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی پیشەییەوە دۆخەکە بە خواستی تۆیە، دەتوانیت کارەکانت بەباشی ئەنجام بدەیت، نیگەران مەبە بۆ ئەو کێشانەی لە ژیانی تایبەتیتدا رودەدات، بەم زوانە هەمو شتێک چارەسەر دەبێت، هەندیک کات تەرخان بکە بۆ ئەوەی لە رۆتینی رۆژانە برۆیتە دەرەوە، تەندروستیت باشە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باش نابێت، سەخت دەبێت بتوانیت بە تەواوی سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت، بۆ ئەوەی تەندروستیت باشتر ببێت پێویستە پشو وەربگریت و کات بۆ وەرزش کردن تەرخان بکەیت، کێشە سۆزدارییەکانت بە رێگایەکی ژیرانە چارەسەر بکە بە زویی، دەنا کێشەکەت گەورەتر دەبێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
تەندروستیەکی باشت هەیە دەتوانیت کارەکانت لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە بە ژیرانە هەڵسوکەوت دەکەیت لەگەڵیدا، ئەمرۆ چەند هەواڵێکی خۆشت پێدەگات، کە وادەکات هەست بە دڵخۆشی بکەیت، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر لەلایەنی داراییەوە هەر بڕیارێکت دا پێویستە زۆر وریا بیت، ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەیە لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، سود لە کاتەکانت ببینە و خۆت بە چەند شتێکی بێسودەوە سەرقاڵ مەکە، بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزدارییت بەرەو باشتر بەریت پێویستە زیاتر هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربخەیت.

ئه‌م بابه‌ته 53071 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP