پێنج بیرۆکە بۆ رازاندنەوەی ژوری دانیشتن لە وەرزی زستاندا

خەندان لایف

لە وەرزی زستادا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما زیاتر هەست بە سەرما دەکەیت، جگە لە پۆشینی جل و گەرم کردنی ماڵ، دەتوانیت بە رازاندنەوەی دیکۆری ماڵەکەت وابکەیت کە ماڵەکەت گەرم دەربکەوێت، کەشێکی گەرم بە ماڵەکەت ببەخشیت لە رێگەی چەند گۆڕانکاریەکی بچوکەوە.

دیکۆری ماڵەکەت بکە بە تەختە

هەڵبژاردنی دیکۆری دار یان تەختە، زیاتر گەرمی بە ماڵەکەت دەبەخشێت، یان دەتوانیت ماڵەکەت بکەیت بە لەزگە لە شێوەی دار، وادەکات ژورەکەت گەرم دەربکەوێت.

سەرچەف
لە وەرزی زستاندا سەرچەف لەسەر کورسی یان قەنەفەکەت بەکاربهێنە، دیکۆرێکی جوان و زستانە بە ژورەکەت دەبەخشێت.

فەرشی فەرو
فەرو زیاتر لە وەرزی زستاندا بەکاردێت، کاتێک لە دیکۆری ماڵەکەت دایدەنێیت زیاتر ماڵەکەت گەرم دەردەخات.

مۆم
یەکێکە لە جوانترین دیکۆرەکان لە وەزی زستان و کەشێکی گەرم و رۆمانسیانە بە ژوری دانیشتنەکەت دەبەخشێت.

میوەی زستانە
دەتوانیت لەسەر مێزی ژورەکە بەڕو یان ئەو میوانەی لە وەرزی زستاندا هەیە دایبنێیت.

ئه‌م بابه‌ته 13603 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP