چوار ئامۆژگاری بۆئەوەی گفتوگۆیەکی باشتر لەگەڵ هاوسەرەکەت بکەیت


خەندان لایف

گفتوگۆکردنی باش، کلیلی سەرکەوتنی پەیوەندی هاوسەرگیریە، لەگەڵ ئەوەی پیاوان و خانمان شێوازی جیاوازیان هەیە بۆ گفتوگۆکردن، بەڵام گرنگە لەو کاتەی گفتوگۆ دەکەیت، ئەم چەند شێوازە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی ئەنجامی گفتوگۆکەتان ئەرێنی بێت.

یەکەم: هەمیشە کات تەرخان بکە
بێگومان ئاساییە دوای نانخواردن سەرقاڵی  خاوێنکردنەوەی ماڵ بیت، یان سەرقاڵی کارکردن بیت لە دەرەوەی ماڵ، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت تەواوی کاتەکەت بە کارەکانتەوە بەسەر بەریت و هیچ کاتێک بۆ گفتوگۆکردن نەمێنێتەوە.

دوەم: گوێبگرە پێش ئەوەی بڕیار بدەیت
کاتێک هەر شتێک لە بارەی خۆشەویستەکەتەوە دەبیستیت، یان دەبینیت بە زویی بڕیار مەدە، لە پێشدا گوێبگرە، رەنگە بۆ ئەنجامدانی هەر کارێکی هۆکارێکی هەبێت، هەروەها بۆشیاییەکی بدەرێ بۆ ئەوەی بە ئازادی قسەبکات.

سێیەم: بە ئەرێنی بیر بکەرەوە
کاتی گفتوگۆ لەگەڵ هاوسەرەکەت دەکەیتەوە واز لە بیرکردنەوەی نەرێنی بهێنە دەربارەی ئەو، هەوڵبدە تەنیا لایەنە ئەرێنیەکەی ببینیت، پاشان هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت لە شێوازی گفتوگۆکەتان.

چوارەم: هەمیشە وشەی ئاڵتونی بەکاربهێنە
گرنگە ئەو وشانەی بەکاریدەهێنیت ئاڵتونی بن، واتە لەبیری نەکەیت هەمیشە بۆی دوربارەی بکەیتەوە کە خۆشت دەوێت و رێزی دەگریت، هەوڵبدە لە کاتی گفتوگۆکردن ئەو داواکاریانەی لە هاوسەرەکەتی دەکەیت لە شێوازی پێشنیار بن.

 

ئه‌م بابه‌ته 12722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP