سەرکۆ سەردار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خەندان لایف

هونەرمەندی لاو، سەرکۆ سەردار، ئاشکرایکرد کە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

گۆرانیبێژ سەرکۆ سەردار کە ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاشکرایکرد کە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و وتی "ئەوەی ویستم پێی گەیشتم".

سەرکۆ سەردار لەدایکبوی 1989 خەڵکی شاری سلێمانیە، لەساڵی 2007 دەستی بەکاری هونەری کردوە، بەگۆرانی "نێو نەمام" توانی سەرکەتوانە هەوادارێکی زۆر بەدەست بهێنێت، لەهەمانکاتدا بەشێوازی دوێت لەگەڵ هونەرمەندانی دیکە گۆرانی هەیە، لە ئێستادا سەرقاڵە تەنها بە کاری گۆرانی وتنەوە بەشێوازی لایڤ شەوانە ئاهەنگی هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 28668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP