کەسوکاری کوژراوەکە داوای 500 هه‌زار دۆلار لە هاوسەرەکەی نانسی عەجرەم دەکەن

خەندان لایف

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه‌، خێزانی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م-ه‌وه‌ كوژرا داوای 500 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بو ده‌كه‌ن.

شەوی چواری ئەم مانگە، ڤێلای نانسی عەجرەم هونەرمەندی دیاری لوبنانی روبەڕوی دزیکردن بوەوە، لەوکاتەشدا فادی هاشم، هاوسەری نانسی عەجرەم لە ڤێلاکەدابوە و تەقەی لەو کەسە کردوە کە چوەتە سەر ماڵەکەی لە ئەنجامیشدا چەکدارەکە گیانی لەدەستداوە.
 
میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، خێزانی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن فادی هاشم، هاوسه‌ری نانسی عه‌جره‌مه‌وه‌ كوژرا، داوایانكردوه‌ وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خێزانه‌كه‌یان 500 هەزار دۆلاریان پێبده‌ن.
 
له‌به‌رامبه‌ریشدا نانسی عه‌جره‌م و هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌ له‌ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ خێزانی كوژراوه‌كه‌ بكه‌ن، له‌باره‌ی داواكاریه‌كه‌شه‌وه‌ نانسی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌ و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.

خێزانه‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م له‌ ئێستادا له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، ئەو له‌ كاتێكدا ته‌قه‌ی كردوه‌ كه‌ به‌رگری له‌ گیانی خۆی كردوه‌، چونكه‌ دزه‌كه‌ چوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به‌ ده‌مانچه‌ هێرشیكردوه‌ته‌ سه‌ر خۆی و خێزانه‌كه‌ی.

 

ئه‌م بابه‌ته 9074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP