ئایا جگەرەکێشان دەبێتە هۆی خەمۆکی؟

خەندان لایف

توێژینەوەیەکی نوێ چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامدا دەربارەی پەیوەندی نێوان خەمۆکی و جگەرەکێشان، دەرکەوت جگەرە کاریگەری لەسەر لەسەر دەرونی مرۆڤ هەیە بەهەمان شێوەی کە کاریگەری لەسەر جەستە هەیە.

ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە کە لەرۆژنامەی تەندروستی "Plus One" بڵاوکرایەوە، ئەوەی ئاشکراکرد کە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر هەستی نەرێنیت بۆ دروست ببێت، جگە لەوەش ئاستی ئۆکسیدان بەرزدەکاتەوە، ژەهری جەستە و مێشک زیاد دەکات، کەئەمەش هۆکارە بۆ دروستبونی خەمۆکی.

ئەو توێژینەوەیە لەسەر 2138 خوێندکار ئەنجامدرا لە سێ زانکۆی جیاواز، بۆ زانینی ئاستی خەمۆکی، دەرکەوت %33 ئەو کەسانەی توشی خەمۆکی بونە جگەرەکێش بونە، تەنیا %15ی ئەو کەسانەی خەمۆکیان هەبو جگەرەیان نەکێشاوە. 

ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی خستەڕو کە جگەرە کێشان کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونی مرۆڤ هەیە، هۆکارێکە بۆ توشبون بە خەمۆکی.

 

ئه‌م بابه‌ته 5075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP