بۆ یەکەمینجار فیلمێکی کوردی لە جۆری تاوان – نهێنی بەرهەمدەهێنرێت

خەندان لایف

بۆ یەکەمینجار لە مێژوی سینەمای کوردی فیلمێک جۆری تاوان و نهێنی، بەرهەم دەهێندرێت، لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح دەبێت.

فیلمی 09، فیلمێکی نوێی سینەمایی کوردیە لە جۆری تاوان - نهێنی، یەکێک دەبێت لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای کام پرۆدەکشن، کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن سامان جەلال و بەختیار فەتار بۆ ئەنجام دەدرێت، لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح دەبێت.

هەریەک لە "شوان عەتوف، ماهیر حەسەن، سیروان جەمال، بێساران سالم، ژاڵە رەسوڵ، چریکە عەبەرەش، دێلاویت مێسفین، هاڤین فوندا" رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن".

هاوکات بەختیار فەتاح کاری بەرهەمهێنانی بۆ چندین فیلمی دیکە کردوە، یەکێک لەوانە فیلمی پەیکەری دڵ، کە سەرکەوتنێکی زۆری بەدەستهێنا، نوێترین بەرهەمی فیلمی 09 دەبێت، بەم زوانە لە شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 5087 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP