ناسر رەزازی کلیپی شارەکەمی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد، ناسری رەزازی، نویترین کلیپی بە ناوی شارەکەم بڵاوکردەوە.

شارەکەم، یەکێکە لە تراکەکانی ناو ئەلبومە نوێیەکەی ناسری رەزازی بە ناوی شارەکەم، هۆنراوەی گۆرانیەکە لەلایەن سەعیدی شێخ ئیسلام نوسراوە، ئاواز و میوزیکی گۆرانیەکە لەلایەن ئەردەشیر کامکارەوە دانراوە، لە دەرهێنانی عەبدولغەفار عەبودڵایە.

ناسری رەزازی لە ساڵی 1955 لە شاری سنە لەدایک بوە، لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراو گۆرانی تۆمار کردوە ئەوانیش "مەرزیە فەریفی، تۆفیق رەزایی، موحەمەد ماملێ، عەزیز شاھڕۆخ، موحەمەد جەزا، جەماڵ موفتی، نەجمەدین غوڵامی"، خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 2059 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP