باوکی زە رۆک کۆچی دوایی کرد

خەندان لایف

رۆکی جۆنسن، باوکی زە رۆک، لە تەمەنی 75 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

رێکەوتی 15ی کانونی دوەم، رۆکی جۆنسن، کە یەکێک بو لە یاریزانانی زۆرانبازی، باوکی ئەکتەری هۆلیوود زە رۆک، بەهۆی مەیینی خوێنەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

زە رۆک، لەبارەی مردنی باوکی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وتی، "باوکە، هیواخوازبوم پێش ئەوەی بڕۆیت یەک دەرفەتی دیکەم هەبێت بۆ ئەوەی پێت بڵێم خۆشم دەوێیت، بەڵام زۆر زو لێم دورکەوتیتەوە بێ ئەوەی ئاگادارمان بکەیتەوە رۆشتیت و چیتر ناگەڕێیتەوە، بەراستی ئازار دەچێژم".

رۆکی جۆنسن، لە ساڵی 1944 لەدایکبوە، یەکێک بو لە یاریزانانی زۆرانبازی، لە ساڵی 1983 یەکەمین دەرکەوتنی لە  WWE بو، خاوەنی هەوادارێکی زۆر بو.

 

ئه‌م بابه‌ته 4273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP