ریهانا لە خۆشەویستە ملیاردێرە عەرەبەکەی جیابویەوە

خەندان لایف

دوای سێ ساڵ لەهەبونی پەیوەندی خۆشەویستی، ریهانا لە خۆشەویستە عەرەبەکەی جیابویەوە.

خانمە گۆرانیبێژ و فاشن دیزاینەری ئەمریکی، ریهانا، لەگەڵ بازرگانی سعودی، حەسەن جەمیل، لەگەڵ ئەوەی ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی خۆشەویستییان هەبو، پلانیان بۆ هاوسەرگیری هەبو لە ساڵی نویدا، بەڵام رۆژی هەینی لەیەکتر جیابونەوە.

سەرچاوەیەک بۆ ماڵپەری E! News پشتڕاست کردەوە کەئەو دو خۆشویستە دو رێگەی جیاوازیان هه‌ڵبژارد و چیتر پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیان نیە.

یەکەمین پەیوەندی خۆشەویستی ریهانا و حەسەن جەمیل لە ساڵی 2017 بو، لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتادا دەیانویست پەیوەندیەکەیان دور لە چاوی میدیاکان بێت، بەڵام نەیانتوانی بۆ ماوەیەکی زۆر بەنهێنی بیهێڵنەوە.

مانگی رابردو سەرچاوەیەکی نزیک لە ریهانا ئاشکرایکرد، ریهانا و حەسەن جەمیل ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن، هەربۆیە هەواڵی جیابونەوەی ریهانا و حەسەن بۆ هەوادارانیان شۆک بو.

ریهانا-ی تەمەن 31 ساڵ هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکی پۆپ و هیپهۆپ-ە و چەندین کاری ناوازەی هەیە. لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک و لە 2005دا یەکەم ئەلبومی دەرکرد کە سەرکەوتنێکی دەستبەجێی بەدەستهێنا. کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

Related image

ئه‌م بابه‌ته 16904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP