لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بەهۆی ئەو کێشانەی لە ژیانی تایبەتیتدا رودەدات زیاتر هەست بە سترێس دەکەیت، گرنگ نیە لە کوێیت، لە ماڵەوە بێت یان شوێنی کارەکەت گرنگە بتوانیت بەسەر خۆتدا زاڵ ببیت و هیچ کێشەیەک لەگەڵ کەسانی چواردەورت دروست نەکەیت، ئەمڕۆ کەمێک زیاتر وریابە کەسە نزیکەکانت رەنگە خیانەتت بەرامبەر بکەن.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ کەمێک زیاتر هەست بە سترێس دەکەیت، بەڵام ئەگەر کەمێک زیاتر هەوڵ بدەیت دەتوانیت تەواوی ئەو کێشانە یەپویەندیان بە ژیانی تایبەتیتەوە هەیە چارەسەریان بکەیت، بەم شێوەیە سترێست کەم دەبێتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی کارەکەت نەکەیتە مەترسیەوە لە کاتی تورەیی بڕیار مەدە.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی سۆزدارییەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمرۆ رۆژێکی سەخت دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو پەستانە کەم بکەیتەوە هەوڵبدە سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت و کارەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، بۆ ئەوەی لایەنی داراییت بەهێزبکەیت پێویستە چەند بڕیارێکی گرنگ بدەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەگەر پلانی گەورە بۆ کارەکانت دابنێیت و لە ئەمڕۆوە ئەنجامیبدەیت ئەنجامەکەی دڵخۆشکەر دەبێت، ژیانی تایبەتیت پرە لە خۆشەویستی، ئەمەش وایکردوە کەمتر هەست بە ستریس بکەیت، ئەمرۆ وزەیەکی ئەرێنی زۆرت هەیە، باشترە کاتەکانت لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت بەسەر بەریت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەگەر کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت و بەڕێزەوە مامەڵە بکەیت، ئەوا کێشەت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت کەمتر دەبێتەوە، زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر چاوت لەسەر کارەکەت بێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
پێش ئەوەی ئەمرۆ هەر بڕیارێک بدەیت پێویستە بە وردی بیری لێبکەیتەوە، ئەمرۆ بە گشتی رۆژێکی باش دەبێت، لایەنی داراییت بەهێز دەبێت، ژینگەی ماڵەوە زۆر باشە و پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باشە، دوای ماوەیەکی زۆر دەرفەتی ئەوەت کات لەگەڵیان بەسەر بەریت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمڕۆ رەنگە چەند بیرکردنەوەیەکی نەرێنی بە مێشکدا بێت، هەوڵبدە کۆنترۆڵی هەستەکانت بکە، بەتایبەتی توڕەبونەکانت، چونکە زیانت پێدەگەیەنێت، ئەمرۆ رۆژێکی باش نابێت بۆ ئەوەی هیچ چالاکیەکی نوێ ئەنجام بدەیت، ئەگەر ئەمرۆ سەرنجت لەسەر خۆراکەکانت بێت، هیچ کێشەیەکی تەندروستیت بۆ دروست نابێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەو بەرپرسیاریەتەی لەسەر شانت بو بەرامبەر خێزانەکەت زیاد دەکات، زیاتر هەست بە ماندوبون دەکەیت، ئەمرۆ لەلایەنی داراییەوە هیچ بڕیارێک مەدە بێ بیرکردنەوە، زیاتر وریای وشەکانت بە، بەکارهێنانی هەر وشەیەکی هەڵە دەکرێت کێشەت بۆ دروست بکات، هەوڵبدە بەڕێزە قسە لەگەڵ چواردەورەکەت بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت، هەست بە دڵخۆشی دەکەیت لە هەمو رویەکەوە، دەتوانیت کارەکانت بە خێرایی ئەنجام بدەیت، ئەمرۆ بە گشتی رۆژێکی پڕ بەخت دەبێت بۆت، کاتێکی زۆر ئارام لەگەڵ خۆشەویستەکانت بەسەر دەبەیت، هەمو ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت و هیچ نیگەرانیەکت نابێت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ زیاتر بەختت دەبێت لە چەند رویەکەوە، بەهۆی زیاتر متمانەبەخۆبونتەوە دەتوانیت بە ئامانجەکانت بگەیت، ئەمرۆ دەتوانیت چەند بڕیارێکی گرنگ بدەیت بێ ئەوەی پەشیمانی لەدوا بێت، دەربارەی ژیانی سۆزداریت رۆژێکی باش دەبێت، هەوڵبدە هەستە راستەقینەکانت بەرامبەر خۆشەویستەکەت دەربخە، ئەمرۆ تەندروستیت زۆر باشە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
رەنگە ئەمرۆ تەندروستیت کەمێک باش نەبێت، ئەگەر هەستت بە هەر کێشەیەک کرد راستەخۆ سەردانی پزیشک بکە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ بڕیارێکی مەترسیدار دەدەیت، بەڵام ئەستێرەی بەختت گەشاوە دەبێت، لایەنی داراییت بەهێزە، هەوڵبدە زیاتر کات لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر بەرە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەگەر کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت دەتوانیت ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە لەگەڵ کەسانی چواردەورت هەتبوە، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بە رێزەوە مامەڵە بکە، زیاتر تەرخانکردنی کات دەبیتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندی خۆشەویستیت، نیگەران مەبە بۆ ئەو کێشانەی لەلایەنی پیشەییەوە دێنە پێشت، دەتوانیت بە ئاسانی چارەسەریان بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 55556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP