لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 17ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
باشترە پلانەکانت جێبەجێ بکەیت و لەپێناو داهاتو هەوڵبدەیت، پێش ئەوەی پەیوەندی سۆزداری دروست بکەیت، پێویستە لە کەسە دڵنیابیتەوە، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە، چونکە هەندێکیان توشی حەساسیەت دەکەن.

گا 20\4 - 20\5
گرنگە بڕیارێکی گونجاو بدەیت دەربارەی لایەنی ماددیت، نابێت بەبێ پێویستی پارە بە هەمو شتێک بدەیت، لایەنی سۆزداریت ناجێگیرە و کێشەکان ئاڵۆز دەبن، هەوڵبدە ئاگاداری زیادبونی کێشت بە.

دوانە 21\5 - 20\6

لەلایەن بەرپرسانی کارەکەتەوە کارەکانت بەرز دەخەمڵێنرێت و هەنگاوی باش دەنێیت، کاتێک توشی کێشەی سۆزداری دەبیت، باشترە پشت بە کەسانی متمانەپێکراو ببەستیت، هەوڵبدە لەو جێگایانە دوربکەوەرەوە کە توشی دڵەراوکێت دەکات و دەرونت ماندودەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ماندوبونی زۆر وادەکات داهاتویەکی پرشنگدار هەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، پەیوەندی سۆزداری هەندێکجار قوربانیدانی دەوێت، چونکە هەموو بیرکردنەوەیەکی تۆ رەنگە گونجاو نەبێت، لەرێگای سیستمی خۆراکی تەندروستەوە خۆت بپارێزە.

شێر 23\7 - 22\8
کاتەکانت رێکبخە و رێگایەکی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی ئەرکەکانت بەباشی جێبەجێ بکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ژیرانە رەفتار بکە، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکان بکەیت، هەرگیز تەندروستی خۆت فەرامۆش مەکە بەهۆی ماندوبون و کاری زۆرەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
زوو بڕیار لەسەر کارەکانت دەدەیت، بەڵام رێگامەدە هیچ کەسێک دەستوەربداتە کارەکانتەوە، هەمیشە بەشێوەیەکی نەرمونیان مامەڵەی چواردەورەکەت بکە لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە، دەکرێت هاوسەنگی لەنێوانی ژیانی تایبەتی و ژیانی پیشەییت رابگریت.

تەرازو 23\9 - 22\10
وازبهێنە لە قەرزکردنی زۆر لە هاوپیشەکانت، چونکە کاریگەری سلبی هەیە، زیاتر کەسایەتیت دەربخە و سەرنجی خۆشەویستەکەت رابکێشە، وازبهێنە لە دانیشتنی زۆر، چونکە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەندێک کێشە لەنێوانی تۆ و هاوپیشەکانت رودەدات، بەڵام دەبێت بە ئارامی رەفتار بکەیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە پێویستە بە شێوەیەکی ژیرانە کاربکەیت، بۆ ئەوەی رێز و خۆشەویستی هەموان بەدەستبهێنیت، مەعنەویاتت بەرزە، ئەمەش وادەکات لە دڵەڕاوکێ دوربکەیتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەگەر خەون و ئامانجەکانت لەلایەنێ پیشەییەوە بچوکە، ئەوا بێگومان لە داهاتودا هاتنەدی مەحاڵە، باشترە خواستی گەورەت هەبێت، لەگەڵ هاوڕێکانت کاتێکی خۆش بەسەربەرە و دوربکەوەرەوە لە خەمەکانت، هەمیشە بایەخ بە خواردنی تەندروست بدە.

گیسک 22\12 - 19\1
لە رۆژانی داهاتودا کارەکانت کەڵەکە دەبن، بەهۆی دواخستنیان بە بەردەوامی، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا جێگیرە، سەرەڕای بونی هەندێک کێشەوگرفت، خواردنی چەور زیانی هەیە و دەبێت کەمیبکەیتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کاتێک دڵنیابیتەوە لە گونجاوی کارێک یان پیشەیەک بۆ خۆت، هەوڵبدە باشترین پێشکەش بکە، هەوڵبدە لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندییەکەت بەهێزبکە و رێگامەدە کێشەکان ئاڵۆزبێت، دەکرێت گۆڕانکاریەک بکەیت و دەرونت لەو ماندوبونە رزگاربکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
  هەرگیز ناگەیت بە پلە و پێگەیەکی باش لە کارەکەت، ئەگەر ماندونەبیت و هەوڵی بۆ نەدەیت، باشترە چێژ لە ساتەکانت ببینیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت و تێگەیشتن و رێز لە نێوانتاندا هەبێت، زیادەڕەوی مەکە لە خواردنەوەی گازی.

ئه‌م بابه‌ته 40076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP