خانمە ئەکتەرێکی میسری گیانی لەدەستدا

خەندان لایف

خانمە ئەکتەری میسری، ماجدە سەباحی، لە تەمەنی 89 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەشرەف زەکی، بەڕێوبەری کارە هونەریەکانی ماجدە سەباحی، مردنی خانمە هونەرمەندی ناوبراوی لە تەمەنی 89 ساڵیدا راگەیاند.

کچە تاقانەکەی ماجدە، غادە نافی، لەبارەی مردنی دایکی وتی "بۆ یەکەمینجارە لە خەمباریدا دڵم خەریکە لەلێدان دەکەوێت، بەمردنی دایکم هەست دەکەم روحی منیش رۆشتوە، خودایە کەس لەدایکی بێبەش نەکەیت"

ماجدە لە ساڵی 1949 دەستی بە کاری هونەریکرد، بۆ یەکەمینجار لە فیلمی "ناسیح" لەگەڵ ئیسماعیل یاسین دەرکەوت، بەشداری دەیان فیلمی کردوە، لە ساڵی 1960 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا، کۆتا فیلمی لە ساڵی 1994 بو بە ناوی "نسيت أني امرأة"، چەندین خەڵاتی رێزلێنانی وەرگرتوە.

ئه‌م بابه‌ته 15793 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP