بۆ پیاوان.. هەشت رێنمایی بۆئەوەی لەچاوی هاوسەرەکەت سەرنجڕاکێش بیت


خەندان لایف

بیرکردنەوەی پیاوان لە خانمان جیاوازە، خانمان بە گشتی بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەریان لا سەرنجراکێش بێت، کەمتر گرنگی بە شێوە و روخساری دەدەن، ئەوەی کە وادەکات پیاوان سەرنج راکێش بن لە چاوی خانمەکەیەوە شێوازی هەڵسوکەوت و رەفتارکردنیەتی، چەند رەفتارێک وادەکات خانمان زیاتر هاوسەرەکانیان لا سەرنجراکێش بێت.

یەکەم: هەمیشە لەگەڵیدا بە
بەو واتایە نایەت تەواوی کاتەکانت لەگەڵیدا بیت، بەڵکو لەو کاتەی هاوسەرەکەت پێویستی پێیەتی لەگەڵیدا بە، وایلێبکە لەگەڵ تۆدا هەست بە دڵنیایی بکات، لە رۆژە ناخۆشەکانیدا بێهێنەرە پێکەنین.

دوەم: رۆمانسی بە
ئەوەی وادەکات لە چاوی هاوسەرەکەت سەرنجراکێش بیت ئەوەیە بە شێوەیەکی رۆمانسی مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، سوپرایزی بۆ بکەیت، دیاری پێشکەش بکەیت و بۆ تەماشاکردنی فیلم بڕۆنە دەرەوە.

سێیەم: پاڵپشتی بکە
هەمو کەسێک روبەڕوی کێشە دەبێتەوە لە ژیانیدا، هەمیشە کەسێکی پاڵپشتیکەربە بۆ هاوسەرەکەت، مەرج نیە هەمو کات کێشەکانی بۆ چارەسەر بکەیت، تەنها ئەوەندە بەسە لەگەڵیدا بیت.

چوارەم: گوێی بۆ بگرە
گرنگە وایلێبکەیت متمانەت پێبکات، تەواوی کێشەکانیت بۆ باس بکات، گوێگرێکی باش بە بۆی.

پێنجەم: کاتی لەگەڵدا بەسەر بەرە
تەرخانکردنی کات بۆ هاوسەرەکەت دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستیتان، یادگاری پێکەوە دروست بکەن.

شەشەم: دڵسۆزبە
کاتێک بەڵێنێک دەدەیت بە هاوسەرەکەت پابەندبە بە بەڵێنەکەتەوە، دڵسۆزی خۆتی نیشان بدە.

حەوتەم: هەستەکانت مەشارەوە
هەرگیز هەستەکانت بەرامبەر هاوسەرەکەت مەشارەوە، دەربڕینی هەستی خۆشەویستی دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لای هاوسەرەکەت گرنگ و خۆشەویست بیت.

هەشتەم: سوپاسی بکە

کاتێک هاوسەرەکەت هەر کارێک ئەنجامدەدات سوپاسی بکە و ستایشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 17211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP