لەبەر ئەم هۆکارە جۆکەر بڕیاریدا تەواوی ئەم ساڵ یەک جل بپۆشێت

خەندان لایف

واکین فینیکس، پاڵەوانی فیلمی جۆکەر، بڕیاریدا لە تەواوی بۆنە و ئاهەنگەکانی  2020 یەک قات بپۆشیت و تەنها بەو قاتەوە دەربکەوێت.

پاڵەوانی جۆکەر، هۆکاری ئەم بڕیارەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە بە تەواوی بڕوای وایە زەوی پێویستی بە پارێزگاری هەیە و پێویستە رێزی سروشت بگیرێت، دەیەوێت تەواوی ئەمساڵ بە یەک جلەوە دەربکەوێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژینگە بکات.

براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبس بۆ باشترین ئەکتەر، دوپاتی کردەوە کە هەمان قات لەبەردەکات تا پیسبونی ژینگە کەم بکاتەوە، بەم شێوەیە دەیەوێت هانی کەسانی دیکە بدات بەوەی جلەکانیان دوربارە بکەنەوە، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکات خۆیان بەدوربگرن لە بەکارهێنانی جلێکی زۆر کە پێویست نیە.

ئەکتەری ئەمریکی واکین فینیکس، لە ساڵی 1974 لەدایک بوە، کۆتا جار بەشداری فیلمی جۆکەری کرد و رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا بینی، بینەرێکی زۆری هەبو توانی زۆرترین داهات بۆ بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە، بەشداری چەندین فیلمی کردوە، چوار جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6466 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP