بە ڤیدیۆ.. بە جیاوازترین شێوە داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد


خەندان لایف

رۆژانە گرتە ڤیدیۆی جۆراوجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبینرێت کە بە شێوازی جۆراوجۆر داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکانیان دەکەن، بەڵام ئەو رێگەیەکی لی ویشلەر هەڵیبژار جیاوازبو، بۆ ماوەی 6 مانگ سەرقاڵی گۆڕینی فیلمێک بو بۆ ئەوەی سوپرایز بۆ خۆشەویستەکەی بکات.

لی ویشلەر لە رێگەی دەستکاریکردنی فیلمی Sleeping Beauty داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد، کە لە کۆتایی فیلمەکە هەردو کارئەکتەرەکە هاوشێوەی خۆی و خۆشەویستەکەی دروست کرد و گۆڕانکاری لە کۆتایی فیلمەکەدا دروست کرد بە شێوەیەک کە کارئەکتەرەکە داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات.

دوای چەند چرکەیەک لی ویشلەر بە هەمان شێوە داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد، ئەوەی کە زیاتر شۆک بو بۆ خۆشەویستەکەی ویشلەر، ئەوەبو کە تەواوی ئامادەبوانی سینەماکە خێزان و هاوڕێکانی بون.

 

ئه‌م بابه‌ته 7021 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP