بۆ یەکەمینجار گەنجترین خانمە گۆرانیبێژ گۆرانی بۆ جەیمس بۆند دەڵێت

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی لاو، بیڵی ئێیلش، هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی گۆرانی بۆ یەکێک لە فیلمەکانی جەیمس بۆند بڵێت، بە بچوکترین خانمە گۆرانیبێژ کە توانیبێتی گۆرانی بۆ زنجیرە فیلمەکانی جەیمس بۆند بڵێت.

بێلی ئێیلش، کە 10ی مانگی رابردو تەمەنی بو بە 18 ساڵ، گۆرانیەکی نوێی تۆمارکرد بۆ 25مین فیلمی جەیمس بۆند بە ناوی "No Time to Die,"، کە بڕیارە لە 10ی نیسان نمایشبکرێت.

ئێیلش ئەم گۆرانیەی لەگەڵ براکەی نوسیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ناونیشانێک بۆ گۆرانیەکە دیارینەکراوە، هەروەها رۆژی بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکەی ئاشکرانەکراوە.

دوێنێ بیڵی ئێیلش لەبارەی گۆرانی وتنی بۆ ئەو زنجیرە فیلمە وتی "زۆر شێتانەیە کە توانیومە ببم بە بەشێک لەم فیلمە، بەڵام دڵخۆشم بەوەی توانیومە ئەو گۆرانیە بڵێم، بەراستی لە شۆکدام، فیلمەکانی جەیمس بۆند لای من باشترینن".

بیڵی ئێیلش، لەدایکبوی ساڵی 2001ی لۆس ئەنجلسە، لە ساڵی 2016 بە گۆرانی "Ocean Eyes" توانی سەرنجی تەواوی میدیاکان بۆ خۆی رابکێشیت و هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6394 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP