پریانکا چۆپرا هۆکاری هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ نیک جۆناس ئاشکرادەکات

خەندان لایف

دوای تێپەڕینی ساڵیک بەسەر هاوسەرگیری نیک جۆناس و پریانکا چۆیرا، تا ئێستا قسەی دەربارەی پەیوەندیەکەیان دەکرێت و لە پرۆگرام و بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان هەمیشە ئەو پرسیارە روبەڕوی ئەو دو هاوسەرە دەکرێت کە چۆن بو بڕیاریاندا پەیوەندی دروستبکەن و هاوسەرگیری بکەن.

لە بەشێک لە چاوپێکەوتنی پریانکا لەگەڵ گۆڤاری  Harper's Bazaar، پریانکا چۆپرا باس بەو کاتە دەکات کە یەکەمینجار سەرسامی نیک جۆناس بو و وتی "من ئەو کاتە بڕیارم دا پەیوەندی لەگەڵ دروست بکەم کە نیکم بینی لە میوزیک ڤیدیۆی 'Close'، کە زۆر سەرنج راکێش دەردەکەوێت، ئەو گۆرانیە زۆر پەسەندە بەلای منەوە و گۆرانی دڵخوازی منە".

وتیشی "من رقم لە تەماشاکردنی ئەو فیلمانەیە کە منی تێدام، هەمو ئەوەی کە دەیبینم هه‌ڵەکانمە، بەڵام زۆر دڵخۆشم بە تەماشاکردنی ئەو گرتانەی کە نیکی تێدایە".

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبوە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بوە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.
 
پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بونی بە شاجوان هەمو ژیانی دەگۆرێت، لە ساڵی 2018 هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەمریکی نیک جۆناس کرد.

ئه‌م بابه‌ته 34600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP