لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی داراییەوە ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش نابێت، کارەکانت بە ئاراستەیەکی هه‌ڵەدا دەڕوات، بۆیە باشترە وریابیت، لە کاتی هەنجامدانی هەر کارێک بە وردی بیربکەرەوە، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باشە، دەربارەی تەندروستیت پێویستە زیاتر بایەخی پێبدەیت دەنا تەندروستیت بەرەو خراپی دەڕوات.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ دەتوانیت هەر بڕیارێکی گرنگ بدەیت کە دەتەوێت، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە گۆڕانکاری لە پیشەکەتدا بکەیت خۆشەویستەکەت پاڵپشتی تەواوت دەکات، رەنگە ئەمڕۆ هەندیک ناکۆکی لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت دروست ببێت، بەڵام ئەگەر بە هێمنی بمێنیتەوە بە زویی کۆتایی دێت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەو خۆزگانەی ماوەیەکی زۆرە ئاواتی بۆ دەخوازیت دێتەدی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانت بە گشتی لە ئاستێکی باشدایە بەتایبەتی لەگەڵ خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە ئەمڕۆ تەواوی ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدە و لە کۆتایی رۆژەکەتدا پشو وەرگرتن ئارامی بە دەرونت دەبەخشێت، لەلایەنی تەندروستیەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بۆ ئەوەی هیچ ناکۆکیەک لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رونەدات پێویستە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت، دەنا دۆخەکە بەرەو خراپی دەڕوات، هەندێک کێشە لە ژیانی تایبەتیتدا هەیە کە کاردەکاتە سەر لایەنی پیشەییت، هەوڵبدە پشو وەربگرە بۆ ئەوەی ئارام ببیتەوە و ئاسانتر بتوانیت بیر بکەیتەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، رەنگە هەندێک هەواڵی خۆش ببیستیت، ئەم چەند رۆژە تەمبەڵی مەکە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانت و سەرنجت کۆبکەرەوە، دەربارەی لایەنی سۆزدارییت نیگەران مەبە، هەمو شتێک بەرەو باشی دەڕوات و بە خواستی تۆ دەبێت، گرنگی بە تەندروستیت بدە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک بە خواستی تۆ دەبێت، بەم زوانە خەونەکانت دێنەدی ئەگەر بتوانیت بە باشی هەوڵەکانت بخەیتەگەڕ، لە ژیانی تایبەتیتدا دوربکەوە لەوەی کێشە کۆنەکانت زیندو بکەیتەوە، لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانت هەڵبدەرەوە، دەربارەی لایەنی تەندروستیت مێشکت زۆر سەرقاڵە ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، دەتوانیت هەر پرۆژەیەک ئەنجام بدەیت کە دەتەوێت، سەرکەوتنی تێدا بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدایە، هەوڵبدە لە کاتی هەڵسوکەوت کردنت لەگەڵ کەسانی چواردەورت زیاتر وریابیت و وشەی بریندارکەریان بەرامبەر بەکارمەهێنە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستی و متمانە دەبێتە هۆی بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستی، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت، هەوڵبدە پلان بۆ داهاتوت دابنێ چونکە ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو بۆ بیرکردنەوە دەربارەی داهاتو، لە ئێستادا تەندروستیت باشترە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت لە هەمو رویەکەوە، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت ستایش دەکرێت ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر متمانە بەخۆت و تواناکانت بکەیت، کەسانی چواردەورت دەیانەوێت زیانت پێبگەیەننن پێویستە زیاتر وریابیت، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
تەندروستیت بەرەو باشتر دەڕوات ئەگەر گرنگی بە سیستمی خۆراکیت بدەیت، ئەم چەند رۆژە لەلایەنی پیشەییەوە نیگەران بویت و سەرنجی تەواوت لەسەر پیشەکەت نەبوە، هەوڵبدە ئەو هۆکارە بدۆزیتەوە کە نیگەرانی کردویت بۆ ئەوەی بتوانیت چارەسەری بکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
متمانەبەخۆبونت لە ئاستێکدایە کە هیچ هۆکارێک ناتوانێت بتروخێنێت بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشتر بکەیت پێوستە لە رۆتینانی ژیانتان برۆنە دەرەوە، رێگەمەدە بیرکردنەوەی نەرێنی بەسەرتدا زاڵ ببێت، ئەمڕۆ کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت و پێویستت بە پشو وەرگرتنە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
دەتوانیت هەمو ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەیت کە لەلایەنی پیشەییەوە بەسەرتدا کەڵەکەبونە، رێگەمەدە هاوپیشەکانت دەستوەربدەنە کارەکەتەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێز بکەیت پێویستە زیاتر وشەکانت ئەرێنی بێت بەرامبەر کەسانی چواردەورت، تەندروستیت لە ئێستادا باشە، بەڵام پێویستە بایەخ بە خۆراکەکانت بدەیت و دوربکەویتەوە لە خۆراکی ناتەندروست.

ئه‌م بابه‌ته 53024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP