ئایا پارە دەبێتە هۆی دڵخۆشی؟


خەندان لایف

زۆر جار قسە دەکرێت دەربارەی ئەوەی پارە ببێتە هۆی دڵخۆشی، هەندێک کەس پێیان وایە پارە هۆکاری دڵخۆشیە و هەندیک پێیان وایە بە پێچەوانەوە، پارە نابێتە هۆی دڵخۆشی.

چەند توێژەرێک دەربارەی پەیوەندی پارە و دڵخۆشی توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا، دەرکەوت کاتێک خەڵکی پارە خەرج دەکەن بۆ ئەو شتانەی کە ئارەزویان لێیەتی هەست بە دڵخۆشی دەکەن، ئەگەر بە شێوەیەکی دروست پارە خەرج بکەن هۆکارە بۆ دڵخۆشی.

توێژینەوەکە ئەوەشی خستەڕو، کە هەبونی پارە وادەکات هەست بە دڵنیایی بکەیت، لەوەی لە کاتی رۆیشتنت بۆ مارکێت و رێسۆرانتەکان نیگەرانی پارە نابیت، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت.

بەڵام ئەو توێژینەوەیە ئاشکرایکرد ئەو دڵخۆشیەی بەهۆی پارەوە دروست دەبێت کاتییە و زو بیردەچێتەوە، بەڵام ئەو دڵخۆشیەی بەهۆی پێدانی سۆز و خۆشەویستیەوە دروست دەبێت بۆ هەمیشە لە بیری مرۆڤدا دەمێنیتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زیاتر بە دڵخۆشی بمێنێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP