نۆ سودی سەرسورهێنەری لەباوەشکردن

خەندان لایف

لەباوەشکردن هۆکارێکە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بۆ کەسی بەرامبەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا چەندین سودی تەندروستی گرنگی هەیە، کاریگەری لەسەر دەرون و جەستە دادەنێت، لە گرنگترین سودەکانی.

یەکەم: دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سترێس و زیاتر هەست بە پاڵپشتکردنی کەسانی بەرامبەر دەکەیت.

دوەم: دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیگەرانی و بێ تاقەتی.

سێیەم: باوەشکردن بە منداڵدا زیاتر منداڵ تەندروست دەکات، لە داهاتودا مەترسی توشبونی بە نەخۆشی دڵ کەمدەبێتەوە.

چوارەم: لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە لەباوەشکردن دەبێتە هۆی پاراستنت بەرامبەر بە نەخۆشیە ڤایرۆسیەکانی وەکو هەڵامەت و ئەنفلۆنزا.

پێنجەم: هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی هەستکردن بە ئازار.

شەشەم: جەستە زیاتر هۆڕمۆنی خۆشەویستی دەردەکات، وادەکات هەست بە باشتربون بکەیت.

حەوتەم: پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە.

هەشتەم:
لێدانی دڵ رێکدەخات و وادەکات هەست بە ئارامی بکەیت.

نۆیەم: مێشک باشتر کاردەکات و ئاسانتر چارەسەری کێشەکانت بۆ دەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 12749 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP