چەند رێنماییەک بۆ ئەوەی چێشتخانەکەت بە خاوێنی بهێڵیتەوە


خەندان لایف

چێشتخانە بەهۆی ئەوەی خۆراکی تێدا ئامادە دەکرێت و هەندیک کاتیش ژەمە خۆراکیەکانی تێدا دەخورێت زیاتر لە ژورەکانی دیکەی ماڵەکەت ناخاوێن دەبێت و پێویستە دەکات بەردەوام خاوێن بێت، هەروەها خاوێنی چێشتخانەکەت کاریگەری لەسەر ئەو خۆراکانە هەیە کە ئامادەی دەکەیت و تەنانەت کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستیشت.

یەکەم: پێش ئەوەی هەر خۆراکێک ئامادە بکەیت ئەو مێزە یان ئەو شوێنە خاوێن بکەرەوە کە خواردنەکەی لێئامادە دەکەیت، بۆ ئەوەی لە پیسی وبەکتریا خاوێنی بکەیتەوە.

دوەم: راستەخۆ دوای خواردن ئامادەکرن ئەو شوێنە خاوین بکەرەوە کە خواردنەکەت ئامادەکردوە لێی، رێگەمەدە چەوری بەو شوێنەوە بمێنیتەوە.

سێیەم: رۆژانە ئەرزەکە خاوێن بکەرەوە، چونکە بەکتریایەکی زۆری لێدەنیشێت، هەوڵبدە ئەو پاککەرانە بەکاربھێنیت کە بۆندارن، بۆ ئەوەی بۆنی ناخۆشی چێشتخانەکەت نەمێنێت.

چوارەم: لە کاتی خواردن ئامادەکردن ئەو کەلوپەلانەی بەکاریدەهێنیت، راستەخۆ دوای بەکارهێنان بیانشۆ، چونکە زۆر هێشتنەوەی ئەو کەلوپەلانە بە پیسی بەکتریای زۆر لەخۆدەگرێت.

پێنجەم: هەوڵبدە دەستکێش بەکاربهێنە بۆ خواردن ئامادەکردن، ئەگەریش بەکارناهێنیت دڵنیابەرەوە لەوەی زو زو دەستەکانت بشۆیت.

شەشەم: هەرگیز ماوەی خۆراکەکان لە ژورەوە فڕیمەدە، بەڵکو بیانبەرە دەرەوەی چێشتخانەکەت.

حەوتەم: تەختەی وردکردنی گۆشت و سەوزە جیابکەرەوە، لەسەر یەک تەختە گۆشت و سەوزە ورد مەکە.

پێنجەم: هەوڵبدە دەستکێش بەکاربهێنە بۆ خواردن ئامادەکردن، ئەگەریش بەکارناهێنیت دڵنیابەرەوە لەوەی زو زو دەستەکانت بشۆیت.

شەشەم: هەرگیز ماوەی خۆراکەکان لە ژورەوە فڕیمەدە، بەڵکو بیانبەرە دەرەوەی چێشتخانەکەت.

حەوتەم:
تەختەی وردکردنی گۆشت و سەوزە جیابکەرەوە، لەسەر یەک تەختە گۆشت و سەوزە ورد مەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 24669 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP