چۆن سوراوەکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر بهێڵیتەوە؟
نھێنی زۆر مانەوەی سوراوەکەی داکۆتا جۆنسن ئاشکرادەکرێت

خەندان لایف

زۆرێک لە خانمان کێشەی مانەوەی سوراوەکەیان هەیە بە لێویانەوە، کە بەهۆی قسەکردن، نانخواردن و خواردنەوە زۆر نامێنێتەوە، تێکدەچێتەوە، یان بەرددانەکانت دەکەوێت، سیمایەنی جوانیان پێنابەخشێت.

پاتی دەبرۆڤ، پسپۆڕی بواری جوانکاری تایبەت بە خانمە ئەکتەری ئەمریکی، داکۆتا جۆنسن، رێگا تایبەتیەکەی خۆی ئاسکرادەکات بۆ مانەوەی سوراوەکەی داکۆتا جۆنسن، بۆ ماوەیەکی زۆر، دەڵێت "پێش هەمو شتێک شێدارکەرەوە بۆ لێو بەکاربهێنە پێش ئەوەی هیچ رەنگێکی لێبدەیت، بەڵام دەبێت دڵنیابیتوە ەوەی ئەو کرێمی شێدارکەرەوەیە بەکاربهێنیت".

وتیشی "دوای ئەوەی کە کرێمەکە بە لێوتەوە کەمێک وشک بوەوە، فلچەی ددانی لێبدە، بەم شێوەیە قلیشاوی لێوت نامێنێت و لێوت خاوێن دەبێتەوە، دواتر ئەو رەنگە سەرەکیەی دەتەوێت لە لێوتی بدە، پاشان لە پەنجەت بە لێوتدا بهێنە بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی رەنگی نەگرتوە بیگرێت، ئەو شوێنانەی سوراوەکەیان بەرنەکەوتوە، بە قەڵەمێکی هەمان رەنگ بیدە لە لێوت".

ئەوەشی خستەڕو "دواتر دوبارەی چینێکی دیکە بدە لە لێوت، پاشان بە کلینێکسێک زیادەکانی لێوت بسڕە، بەم شێوەیە سوراوەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە".

 

ئه‌م بابه‌ته 9550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP