ئەتەکیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ لە شوێنە گشتییەکان


خەندان لایف

رەنگە پێت وابێت ئاساییە هەرچۆنێک رەفتاربکەیت لەگەڵ منداڵەکەت لە شوێنە گشتیەکان، بەڵام لە راستیدا ئەتەکیەتی تایبەت بە خۆی هەیە، پێویستە لە شوێنە گشتیەکان بە شێوەیەکی گونجاو رەفتار لەگەڵ منداڵەکەت بکەیت بۆ ئەوەی ببیتە نمونەیەکی جوان لەلای منداڵەکەت و تەنانەت کەسانی چواردەورت.

یەکەم: ئەو شوێنە بزانە کە بۆی دەڕۆیت، هەمو شوێنێک بۆ منداڵان گونجاو نییە، تەنانەت لە کاتی رۆیشتنت بۆ مۆڵەکان باشترە بڕۆیت بۆ شوێنێک کە یاری منداڵانی زیاتر لێبێت.

دوەم: هەرگیز دەنگت بەسەر منداڵەکەتدا بەرز مەکەرەوە، ئەگەر رەفتاری منداڵەکەت بێزارکەر بو گوێی منداڵەکەتدا بچرپێنە، ئاگاداری بکەرەوە لە هەڵسوکەوتەکەی، یان ئەو شوێنە جێبهێڵە.

سێیەم: پێش چونە دەرەوە ئاگاداری پێویست بدە بە منداڵەکەت.

چوارەم: ئەو کاتەی منداڵەکەت توڕە دەبێت و هاوار دەکات، منداڵەکەت لەباوەش بکە و سۆزی پێبدە تا ئەو کاتەی واز لەو رەفتارەی دەهێنێت.

پێنجەم: کاتێک منداڵەکەت رەفتاری باش دەکات، خەڵاتی بکە بۆ ئەوەی هانی بدەیت بۆ رەفتاری باشتر.

شەشەم: کاتێک منداڵەکەت هەڵەیەک ئەنجام دەدات هەرگیز هاوار مەکە بەسەریدا.

حەوتەم: زۆر وریای هەڵسوکەوتەکانت بە لەبەردەمی منداڵان، چونکە ئەوان لاسایی رەفتارەکانت دەکەنەوە، هەرگیز لە کاتی چونکە دەرەوە لە بەرچاوی منداڵەکەت ماکیاژ مەکە بۆ ئەوەی دوبارەی نەکاتەوە.

هەشتەم: هەمو رەفتارێکی منداڵەکەت کۆنترۆڵ مەکە، هەندێک ئازادی بدەرێ.

نۆیەم: هەرگیز منداڵەکەت مەبە بۆ نەخۆشخانە، ئەگەر ناچاریش بویت، باشترە لەو شوێنە لای ئەندامێکی خێزانت دایبنێیت بۆ ئەوەی کەسانی ئەو شوێنە بێزار نەکات.

دەیەم: بێگومان گرنگە ئازادی بە منداڵەکەت بدەیت، بەڵام بەو واتایە نایەت منداڵەکەت رێز لە کەسانی دیکە و شوێنە گشتیەکان نەگرێت، پێویستە منداڵەکەت بە شێوەیەک پەروەردە بکەیت رەفتاری باش بکات لە شوێنە گشتیەکان.

یانزەیەم: هەرگیز ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان مەدە بە منداڵەکەت لە دەرەوەی ماڵ، رەنگە دەنگی ئامێرەکە زیاد بکەن و کەسانی دیکە بێزار بکەن.

دوانزەیەم: بە نەرێنی دەربارەی منداڵەکەت قسە مەکە، چونکە منداڵەکەت هەست بە شکانەوە دەکات.

سیانزەیەم: ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانی بە، رێگەمەدە زیان بە هیچ شوێنێک بگەیەنێت کە بۆی دەڕۆیت.

ئه‌م بابه‌ته 6364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP