لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ناپاکیت لێدەکرێت لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە، پێویستە زیاتر چاوکراوە بیت، لەگەڵ ئەوەی ئارەزوی گۆڕانکاری دەکەیت لە شێوازی ژیانتدا بەڵام ترست هەسە لەوەی شێوازی ژیانت بگۆڕیت، باشترە چاو نەترسانە بڕیار بدەیت، لەلایەنی پیشەییەوە هیچ بەربەستێک نایەتە پێشت و هەمو شتێک ئاساییە.

گا 20\4 - 20\5
هەر کارێک کە لە ئێستا ئەنجامی دەدەیت دەتوانیت بە ئاسانی ئەنجامی بدەیت، کەسانی چواردەورت سەرسامی بەهرەکانتن، هەوڵبدە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەلایەنی پیشەییەوە روبەڕوت دەبێتەوە داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکەیت، رێگەمەدە قسەی کەسانی چواردەورت کاربکاتە سەر پەیوەندی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت.

دوانە 21\5 - 20\6
هەمو شتێک لە ئێستادا بەڕێڕەوێکی باشدا دەڕوات و پێویستە ناکات نیگەران ببیت، دەتوانیت بەسەر هەر بەربەستێکدا زاڵ ببیت کە دێتە پێشت، باشترە بە ژیرانە تواناکانت بەکاربهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، بۆ ئەوەی بەسەر کێشە سۆزداریەکان ژیانتدا زاڵ ببیت پێویستە لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆ بکەیت و لێبوردەبن بەرامبەر یەکتر.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لە ئێستا پەیوەندی سۆزداری نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدا نیە و هەست بە بێهیوایی دەکەیت، بەهۆی زۆری سترێسەوە سەرنجت لەسەر پیشەکەت کەم بوەتەوە، تەندروستیت بە گشتی باشە، بەڵام لەلایەنی دەرونیەوە نائارامیت، پێویستت بە پاڵپشتی کەسانی چواردەورتەوە ئەم چەند رۆژە.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ توانای ئەنجامدانی کاری زۆرت نیە و پێویستت بە پشو وەرگرتنە، ئەگەر لەبارەی پەیوەندی سۆزداریت بە ژیرانە بیر بکەیتەوە ئاسان بەسەر ناکۆکیەکانتاندا زاڵ دەبیت، سترێس بۆ تەندروستیت مەترسیدارە، هەوڵبدە خۆتی لێبەدوربگرە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە ئارامی دەکەیت، ئەگەر دەتەوێت کارەکەت بەرەو پێشەوە بەریت بە متمانەبەخۆبونەوە کارەکانت ئەنجام بدە و دەتوانیت بە ئاسانی روبەڕوی هەر بەربەستێک ببیتەوە کە دێتە پێشت، تەندروستیت لە ئێستادا زۆرباشە.

تەرازو 23\9 - 22\10
رەنگە ئەمرۆ گرفت بێتە بەردەمت و شتەکان بەو شێوەیە نەبن کە تۆ دەتەوێت، خۆت لەبەردەمی دۆخێکی سەخت دەبینیتەوە، لەم کاتەدا پاڵپشتیکردنی کەسانی چواردەورت یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئەم دۆخە تێبەپڕێنیت، هەوڵبدە کێشەکانت تێکەڵ بە ژیانی سۆزداریت مەکە بۆ ئەوەی کارنەکاتە سەر پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ باشترە ئەو کارانەی لەلایەنی پیشەییەوە دەیکەیت بە تیم بێت و لەگەڵ هاوپیشەکانت هاوکاری یەکتر بن، خۆشەویستیت نیشان بدە بۆ ئەو کەسانەی خۆشت دەوێن و هەستەکانت مەشارەوە بۆ ئەوەی درەنگ نەبێت، تەندروستیت لە هەمو رویەکەوە بەرەو باشتربون دەڕوات ئەگەر وەرزشکردن بکەیت بە بەشێک لە رۆتیناتی ژیانت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئازابە و خۆزگەکانت بە کەسانی چواردەورت بڵێ دواتر چەندین کاردانەوەی ئەرێنی دەبینیت، هانت دەدەن بۆ ئەوەی بەخەون و خۆزگەکانت بکەیت، پاڵپشتی دەکرێیت لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە بەتایبەتی لەلایەن هاوپیشەکانتەوە، بۆ ئەوەی پلانەکانت بەو شێوەیە ئەنجام بدەیت کە خۆت دەتەوێت پێویستە متمانەت بە خۆت هەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی تەندروستی جەستەیی و دەرونیەوە هەست بە باشی دەکەیت، لە کاتی بڕیاردان زۆر وریابە، لەلایەنی سۆزدارییەوە بەڵێنێک مەدە کە توانای جێبەجێکردنیت نەبێت، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت لاوازن، هەوڵبدە زیاتر گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی چواردەورت بکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
مەرج نیە تەنیا بۆ ئەوەی تواناکانت بۆ کەسانی چواردەورت بسەلمێنیت ئەو کارانە ئەنجام بدەیت کە لە توانای تۆدا نین، نیگەران مەبە دەربارەی خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە کاتی زیاتر بۆ تەرخان بکە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان، لە خواردنە خێراکان دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەی کاریگەری نەرینی نەکاتە سەر تەندروستیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

دەتوانیت هەمو ئەرکانە ئەنجام بدەیت کە پێت دەسپێردرێت، کەسانی چواردەورت متمانەی تەواویان پێتە، هەوڵبدە متمانەیان نەدۆڕێنیت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت ستایش دەکرێت لەلایەن خاوەن کارەکەتەوە، ئەم چەند رۆژە پشو وەربگرە بۆ ئەوەی ماندوبونی زۆر کاریگەری لەسەر تەندروستیت نەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 55308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP