شێوازی ئامادەکردنی ستیک بە سنگی مریشک

خەندان لایف

پێداویستیەکان:
2 پارچە سنگی مریشک
خوێ
بەهارات
2 کەوچک زەیت
2 کەوچک ئاوی لیمۆ
تەماتە
جەرجیر

شێوازی ئامادەکردنی:
- سەرەتا سنگی مریشکەکە بەهارات و خوێ و ئاوی لیمۆکەی لێبدە.
- دایبنێ بۆ ماوەی 15 خولەک، تاوەیەک لەسەر ئاگر دابنێ، زەیتەکەی تێبکە.
- سنگی مریشکەکە لەناو تاوەیەکە دابنێ، هەردو لای سوربکەرەوە.
- لەگەڵ تەماتەو جەرجیر یان هەر شتێکی دیکە کە پێت خۆش بێت پیشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 5821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP