چوار رێگە بۆ رزگاربون لەبیرکردنەوەی نەرێنی بۆ هەمیشە

خەندان لایف

رەنگه زۆر جار بەهۆی بارودۆخێکەوە یان ئەنجامێکەوە توشی بێ هیوایی بوبێتیت، ئەمەش هۆکار بوبێت بۆ ئەوەی هەستی نەرێنیت لا دروست بکات، بێگومان ئەمە بە واتای کۆتایی نایەت، لێرەدا تۆی بڕیار دەدەیت ئایا هەستەکانت بەرەو روخانت دەبات یان دەبێتە هۆی ئەوەی ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست بهێنیت.

یەکەم:
بیرکردنەوەی نەرێنیەکە بگۆڕە بۆ ئەرێنی، بۆ نمونە کاتێک بە نەرێنی بیرت کردەوە، راستەوخۆ بیرت بۆ چەند شتێکی ئەرێنی بچێت.

دوەم: دوربکەوە لە بیرکردنەوە لە رابردو، زۆرێک لە بیرکردنەوە نەرێنیەکان لە رابردوەوە سەرچاوە دەگرن، بیر لەو هەڵانە مەکەرەوە کە لە رابردو ئەنجامن داون.

سێیەم: دوربکەوە لەوەی گوێبیستی هەواڵی نەرێنی بیت، رەنگە قورس بێت، بەڵام لانی کەم لە تەلەفزیۆن و رۆژنامەکان هەواڵی نەرێنی مەخوێنەرەوە.

چوارەم: متمانەت بە خۆت هەبێت، متمانەبخۆبون بە یەکێک لە رێگا کاریگەرەکان دادەنرێت بۆ دورکەوتەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 12528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP