شێوازی بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هندی بۆ خاوێنکردنەوەی روخسار

خەندان لایف

ئەو خانمانەی پێستیان وشکە زۆر جار گرفتی خاوێنکردنەوەی پێستیان بۆ دروست دەبێت، بەهۆی ئەوەی پێستیان هەستیارە و بە زۆر پێکهاتە وشک دەبێت، بۆیە پێویستە وریابن لەو پێکهاتانەی بۆ خاوێنکرکردنەوەی پێستیان هەڵیدەبژێرن.

گوێزی هندی سودێکی زۆر لە پێست دەگەیەنێت، دژە بەکتریایە، رێگری دەکات لە وشکبونەوەی پێست، دەتوانیت بەم شێوازە بەکاریبهێنیت.

دو کەوچک زەیتی گوێزی هندی
چوار کەوچک جێڵی ئالۆڤێرا
بە باش تێکەڵی بکە، بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە روخسارت، پێنج خولەکی سەرەتا مەساج بۆ پێستت بکە، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 5167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP