ملیاردێرێک بەدوای خۆشەویستێک دەگەڕێت بۆئەوەی گەشتی سەر مانگی پێبکات

خەندان لایف

ملیاردێرێکی ژاپۆنی بە ناوی یوساکو مایکزاوا، بەدوای کچێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی یاوەری بکات لە ئەنجامدانی گەشتێکی سەر مانگ، بۆ دروستکردنی بەرنامەیەکی دیکۆمێنتاری نوێ.

ئەو بەڵێندەرە تەمەن 44 ساڵە، بڕیارە لە 2023 ئەو گەشتە ئەنجامدات، یەکەم گەشت دەبێت کە مرۆڤ بتوانیت ئەنجامیدات لە ساڵی 1972 تا ئێستا.

یەساکو ئاماژەی بەوەکرد کە چەند رۆژێکە لە خۆشەویستە تەمەن 27 ساڵەکەی جیابوەتەوە، دەیەوێت ئەو گەشتە لەگەڵ خانمێکدا ئەنجامبدات و لە بیستەکانی تەمەنیدا بێت.

یەساکو هاوبەشێکی ژیانی دەوێت بۆ ئەوەی بە هاوکاری یەکتر ئەو گەشتە ئەنجام بدەن، وتی "دەمەوێت لە دەرەوەی ئەم جیهانە هاوار بکەم و خۆشەویستیم بخەمەڕو".

دەربارەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە خۆشەویستی یەساکو، لە رێگەری ئینتەرنێتەوە زانیاریە کەسیەکانیان دەنێرن، دوامۆڵەت 17ی ئەم مانگەیە، لە مانگی ئازار یەساکو خۆشەویستەکەی دەستنیشان دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 7740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP