وێنە و ڤیدیۆ؛ دەستێکی دەستکرد هیوای ژیانی بۆ کیسەڵێک گەڕاندەوە

خەندان لایف

جودی، ناوی ئەو کیسەڵە دەریاییەیە، کە ساڵی رابردو دەستی چەپی لەدەستدا بەهۆی ئەوەی کەوتە ناو تۆڕی ماسیگرێکەوە و نەیتوانی بجوڵێت، بەڵام دەستێکی دەستکرد هیوای ژیانی بۆ جودی گەڕاندەوە.

پێشتر بۆ ئەو کیسەڵە سەختبو سەرئاو بکەوێت بە تەنیا یەک دەستەوە، بەڵام تیمێکی پزیشکی ئاژەڵان هەستان بە دروستکردنی دەستێکی دەستکرد بۆ ئەوەی یارمەتی جوڵە و رۆیشتنی بدات.

ئێستا جودی دەتوانێت بە باشی سەرئاو بکەوێت و فێرببێت بۆ ئەوەی دەستە دەستکردەکەی بەکاربهێنێت و جوڵەی پێبکات.

تیمە پزیشکیەکە رایانگەیاند لە ئێستادا جودی ناگەڕێننەوە بۆ ناو دەریا، بەڵام ئامانجیان ئەوەی یارمەتیبدەن بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە تێبەپڕێنێت.

لە ساڵی رابردو دەسەڵاتدارانی ژینگەی تایلەند بە هاوکاریکردنی چەند توێژەرێک لە زانکۆی چیلۆنکۆرن، لە بانکوک توانایان گەشە بە دروستکردنی دەستی دەستکرد بدەن بۆ کیسەڵ، 10 کیسەڵی دیکە دەتوانن سودی لێوەربگرن.

ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP