خەونە گەورەکەی جێنیفەر لۆپێز بەدی نەهات

خەندان لایف

دوای ئەوەی لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسکار بڵاوکرایەوە، جێنیفەر لۆپێز لە پاڵێوراوانی لیستەکە نەبو، کە یەکێک بو لە خەونە گەورەکانی.

جێنیفەر لۆپێز، دوای ئەوەی بەشداری لە فیلمی hustlers کرد، بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبس و خەڵاتی  SAG پاڵێورا، وە چاوەڕێی ئەوەشی لێدەکرا بۆ ئۆسکار بپاڵێورێت، بەڵام لە لیستەکەدا نەبو.
Image result for jennifer lopez hustlers
لەگەڵ ئەوەی جێنیفەر رایگەیاندبو کە دڵنیایە لەوەی بۆ خەڵاتی ئۆسکار دەپاڵێورێت بەڵام ئەنجامەکان لە ئاستی چاوەڕوانی جینفەر لۆپێز و هەوادارانی ئەو فیلمەدا نەبو.

پێشتر سەچاوەیەکی نزیک لە جێنیفەر ئاشکرایکردبو "جێنیفەر لۆپێز هەمیشە بە کاری جیاوازتر  دەردەکەوێت، بۆ ئەوەی بە خەونەکەی بگات، ئەویش خەڵاتی ئۆسکارە" بەڵام خەونەکەی جێنیەر بۆ ئەمساڵ بەدی نەهات.

Image result for jennifer lopez hustlers

 

ئه‌م بابه‌ته 7409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP