لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەگەر ئەمرۆ دەتەوێت هەر بڕیارێکی گرنگ بدەیت باشترە راوێژ بە ئەندامێکی خێزانەکەت یان کەسێکی متمانە پێکراو بکەیت، ئەمڕۆ زیاتر هەست بە باشتر بون دەکەیت و وزەیەکی زۆرت هەیە، بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی وادەکات زیاتر سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، وریای تەندروستیت بە ئەم چەند رۆژە.

گا 20\4 - 20\5
لە کاتی توڕەیی و نیگەرانیدا بڕیار مەدە دەربارەی لایەنی داراییت چونکە زیانت پێدەگەیەنێت، لە کاتە بەتاڵەکانت دا ئەو چالاکیانە ئەنجام بدە کە دڵخۆشت دەکات، دوربکەوە لە بیرکردنەوەی زۆر دەربارەی چەند بابەتێکی بێسود، بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستیت بەردەوام بێت پێویستە لێبوردە بیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ رۆژێکی مەزن دەبێت بۆتۆ، لەلایەنی پیشەییەوە چانسی زۆر دێتە بەدەمت، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، هیچ دەرفەتێک لەدەستی خۆت مەدە، ئەم چەند رۆژەی رابردو خۆشەویستەکەت لێت نگەران بو بەهۆی هه‌ڵسوکەوتەکانتەوە، هەوڵبدە وریای رەفتارەکانت بیت، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باشە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پێویستە هاوسەنگی رابگریت ئەمڕۆ، دوربکەوە لەوەی دەمەقاڵی ئەنجام بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە رۆژێکی زۆر باش نابێت، رەنگە چەند لێکتێنەگەیشتنێک لە نێوانتان روبدات، ئەمرۆ ئەگەر هەستت بە سترێس کرد هیچ کارێک ئەنجام مەدە چونکە شکستی تێدا دەهێنیت، لەلایەنی داراییەوە دوربکەوە لەوەی پارەیەکی زۆر لە شتی بێسود خەرج بکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
کێشەکانی ئەم چەند رۆژە زیاتر روبەڕوی ژیانی سۆزداریت دەبێتەوە، بەهۆی سەرقاڵیتەوە کاتی تەواوت نابێت بۆ پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانت، لەلایەنی پیشەییەوە بەرەنگاری چەند سەختیەک دەبیتەوە کە دێتە پێشت، هەوڵبدە بە ژیرانە رەفتار لەگەڵ کێشەکانتدا بکەیت، گرنگی بە تەندروستیت بدە.

فەریک 23\8 - 22\9
لە ژیانی تایبەتیتدا هیچ کێشەیەک نییە، هەست بە دڵخۆشی و ئاسودەیی دەکەیت لەگەڵ خێزانەکەت و هاوڕێکانت، ئەمڕۆ دوربکەوە لە هەر گفتوگۆکردنێک دەربارەی لایەنی پیشەییت رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی دۆخەکە بەرەو خراپتر بەریت، دوربکەوە لە کەسانی خۆپەرست چونکە تەنیا بەفیڕۆدانی کاتە لەگەڵیان.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە چاوەڕێی بەخت مەکە، بەڵکو هەوڵبدە بەخت خۆی بەدوات دەکەوێت، دەربارەی کێشە تایبەتیەکانی ژیانت دەتوانیت راوێژ بەکەسانی متمانەپێکراو بکەیت، بەو شێوەیە ئاسانتر کێشەکانت چارەسەر دەکەیت، لەبارەی ژیانی سۆزداریتەوە رابردو لەبیربکە و بیر لەئێستا بکەرەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی سۆزدارییەوە بە ئاسانی متمانە مەکە، وریابە لەوەی چ کاتێک متمانە دەکەیت و بە کێ متمانە دەکەیت، زیاتر چاوت بکەرەوە بۆ ئەوەی فریو نەدرێیت، ئەمڕۆ بە گشتی رۆژێکی بێزارکەر دەبێت بۆت، بەهۆی سەرقاڵیتەوە کەمترین کاتت هەیە، بۆ پاراستنی تەندروستیت وەرزشکردنی رۆژانە لەبیرمەکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەو وشانە لەبیر مەکە کە لەلایەنی کەسانی گەورەترەوە پێت دەوترێت، گوێ بۆ رێنماییەکانیان بگرە، ئەگەر ئەمڕۆ ئامۆژگاری کرایت پێویستە بە سەرنجەوە گوێی بۆ بگریت، روبەڕوی چەند کێشەیەک دەبیتەوە لەلایەنی داراییەوە پێویستە وریاتر مامەڵە بکەیت بۆ چارەسەر کردنی، تەندروستیت زۆر باشە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ پێویستە کۆنترۆڵی هەڵچون و توڕەبونەکانت بکەیت بەتایبەتی لەگەڵ کەسە نزیکەکانت، پێش ئەوەی هیچ کێشەیەک لەگەڵ خۆشەویستەکەت دروست بکەیت هەوڵبدە لێیتێبگەت، لەلایەنی پیشەییەوە هیچ کارێک ئەنجام مەدە کە ببێتە هۆی دروستبونی کێشە، لەلایەنی تەندروستیەوە دوربکەوە لە خواردنی شیرینی.

سەتڵ 20\1 - 18\2
نیگەران مەبە دەربارەی ئەوکێشانە لەلایەنی پیشەییەوە روبەڕوت دەبنەوە، چونکە کاتییە و هێندە بەهێزیت بتوانیت چارەسەریان بکەیت، دەمەقاڵی لەگەڵ خۆشەویستەکەت تەنها زیاتر کێشەکانتان گەورەتر دەکات، هەوڵبدە بە هێمنی رەفتار بکەیت، وریای تەندروستیت بە و خۆت زۆر ماندومەکە، بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت نەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، توانای ئەوەت دەبێت لەگەڵ هاوپیشەکانت ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەن کە ماوەیەکی زۆرە بەسەرتاندا کەڵەکە بوە، ئەگەر کارەکانت بە متمانەبەخۆبونەوە ئەنجام بدەیت بەرەو پلەیەکی بەرزتر هەنگاو دەنێیت و سەرکەوتو دەبیت، لەم کاتەدا پەیوەندی سۆزدارییت زۆر باشە، نیگەران مەبە دەربارەی تەندروستیت، چونکە هیچ گرفتێکت نیە لە ئێستادا.

ئه‌م بابه‌ته 52026 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP