نھێنی سەرکەوتن لە ژیان چییە؟


خەندان لایف

خەونی هەمو کەسێکە لە ژیانیدا سەرکەوتو بێت و گەیشتن بەو خەونە مەحاڵ نیە، تەنها پێویستە بزانیت چۆن رێگای راست هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی بە خەونەکانت بگەیت و لە ژیاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، چەند خاڵێک هەن کە بە نهێنی سەرکەوتن دادەنرێن.

یەکەم: پیشەکەتت خۆشبوێت
یەکەم نهێنی، خۆشویستنی ئەو پیشەیەیە کە هەڵتبژاردوە و کاری تێدا دەکەیت، وادەکات باشترین هەوڵەکانی خۆت بدەیت و سەرکەوتنی تێدابەدەست دەهێنیت.

دوەم: ئامانج دابنێ
پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێک بنێیت ئامانج بۆ ژیانت دابنێ، چونکە هەمیشە پاڵنەرت دەبێت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، هەوڵدان بۆی وادەکات بگەیت بەو شتانەی دەتەوێت.

سێیەم: هیوا لەدەست مەدە

رەنگە بە کاتێکی سەختی ژیاندا تێپەڕببیت، بەڵام هیوا لەدەست مەدە، چێژ لە هەر هەنگاوێک ببینە کە دەینێیت.

چوارەم: داهێنەربە و دروستکەری خۆت بکە
هەرگیز هاوشێوەی کەسانی دیکە هەڵسوکەوت مەکە، خۆت ببە بە مۆدێلی خۆت، نوێکردنەوە پێویستە بۆ ژیانت، دوربکەوە لەو رۆتیناتەی ژیانت کە وادەکات وزە و تاقەتت نەمێنێت.

پێنجەم: کەسی گونجاو هەڵبژێرە بۆ ژیانت
یەکێک لە گرنگترین نھێنیەکانی سەرکەوتن هەڵبژاردنی کەسی گونجاوە بۆ ژیان، کە کەسێک بێت پاڵپشتی بیرۆکەکانت بکات، ئارەزوەکانیت لەگەڵدا بەش بکات، بیرکردنەوەی نزیک بێت لە بیرکردنەوەی تۆ، بەم شێوەیە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت لە ژیانت.

ئه‌م بابه‌ته 10328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP