ژالیا سیروان دەبێت بە پێشکەشکار

خەندان لایف

ژالیا سیروان، شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016، لە کەناڵی روداو دەبێت بە پێشکەشکار، بەرنامەی تایبەت بە خۆی دەبێت.

ژالیا سیروان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەربارەی دەستبەکاربونی وەکو پێشکەشکار لە کەناڵی روداو راگەیاند، "هەڵبژاردنی روداو یەکێک دەبێت لە ئەو کارانەی کە هەمیشە شانازی پێوە دەکەم، بەپڕۆگرامێکی تەواو جیاواز و پڕ سود من خزمەت بە کۆمەڵگەکەم دەکەم".

ژالیا دەربارەی پرۆگرامەکەی لە کەناڵی روداو ئاشکرایکرد کە بەرنامە بە ناوی "کێش رێکی"ە، کۆمەڵێک بەشداربو لەو پرۆگرامەدا بەشداری دەکەن و گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانیان دەکەن، بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و یارمەتیدەریان دەبێت بۆ ئەوەی کێشی جەستەیان دابەزێنن.

ئەوەشی خستەڕو لەگەڵ ئەوەی پێشتر ئەزمونی کارکردنی لە بواری میدیا نییە، بەڵام خۆشحاڵە بەوەی دەتوانێت پرۆگرامێکی سود بەخش بۆ کۆمەڵگا پێشکەش بکات.

ژالیا سیروان لە ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایک بوە، لە 6ی ئۆکتۆبەری 2016 لەنێو 11 بەشداربو توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 31710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP